بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم رایدەگەیەنێت، ئەمڕۆ و سبەی شەممە ئاسمان بەگشتی ساماڵ دەبێت و پلەكانی گەرما بەرز دەبنەوە و لەهەندێك ناوچەش دەگاتە 38 پلەی سیلیزی.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی لەڕاگەیەندرایۆكدا بڵاویكردەوە، ئەمڕۆ و سبەی لە پارێزگاكانی هەولێر و سلێمانی ئاسمان ساماڵ دەبێت، پلەكانی گەرماش بەرزدەبنەوە، بەجۆرێك سبەی لە هەولێر بەرزترین پلەی گەرما 34 پلە و نزمترین 20 پلەی سیلیزی دەبێت، لە سلێمانیش بەرزترین پلە 31 پلە و نزمترین 21 پلەی سیلیزی دەبێت.
راگەیەنراوەكە ئاماژەی بەوەكردوە، ئەمڕۆ و سبەی شەممە بەهەمانشێوە لە پارێزگای دهۆك و كەركوك و هەڵەبجە ئاسمان ساماڵ و هەندێكجاریش پەڵە هەور دەبێت، بەرزترین پلەی گەرماش سبەی لەدهۆك 32 پلە، لە كەركوك 38 پلە، لە هەڵەبجەش 32 پلەی سیلیزی دەبێت.