به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی
پارێزگای سلێمانی ئاشکرایکرد، مه‌فره‌زه‌كانی بنكه‌ی پۆلیسی شارەزورده‌ستگیركردنی
پێنج تۆمەتباری ڕاگەیاند کە پاسەوانی باخچەیەکیان ڕفاندبوو.
پۆلیسی پارێزگای سلێمانی
له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه، دوای ئه‌وه‌ی هاوڵاتیه‌ك سكاڵای له‌به‌شی پۆلیسی
شاره‌زور تۆمار كرد كه‌وا له‌لایه‌ن چه‌ند كه‌سێكه‌وه رفێندراوه و ئازاردراوه و
بریندار كراوه، مه‌فره‌زه‌كانی بنكه‌ی پۆلیسی شاره‌زور لێكۆڵینه‌وه‌كانیان ده‌ستپێكرد
و توانرا له‌ماوه‌ی كه‌متر له ٢٤ كاتژمێردا سه‌رجه‌م تۆمه‌تباران بدۆزرێنه‌وه‌و
ده‌ستگیربكرێن.
هەر لە
ڕاگەیاندراوەکەدا هاتووە، "له‌ئێستادا تۆمه‌تباران (ه ، ع ، م له‌دایكبوی
1988، أ ،أ ،ر له‌دایكبوی ٢٠٠٢، ب ،م ،ح له‌دایكبوی ٢٠٠٠، أ ، ت ، ع له‌دایكبوی ١٩٩٩، ش ، ت ، گ له‌دایكبوی ٢٠٠٤)
به‌بڕیاری دادوه‌ر ڕاگیراوان و لێكۆڵینه‌وه له‌گه‌ڵیان به‌رده‌وامه".
باسی
ئەوەشکراوە، دوای لێكۆڵینه‌وه‌كان ده‌ركه‌وتوه (هۆكاری رفاندنی سكاڵاكار بۆئه‌وه
ده‌گه‌ڕێته‌وه كه سكاڵاكار پاسه‌وانی باخچه‌یه‌كه‌و یه‌كێك له تۆمه‌تباران دره‌نگانێكی
شه‌و ویستویه‌تی بچێته ناو باخچه‌كه‌وه پاسه‌وانه‌كه ڕێگه‌ی نه‌داوه، دواتر تۆمه‌تبار
له‌گه‌ڵ چوار تۆمه‌تباری دیكه هه‌ڵیانكوتاوه‌ته سه‌ر سكاڵاكار و رفاندویانه و
ئازاریان داوه و برینداریان كردوه".