بەپێی پێشبینییەکانی دەستەی کەشناسی عێراق ئەمڕۆ
یەکشەممە شەپۆلێکی خۆڵبارین ناوچەكانی ناوەڕاست و باشووری عیراق دەگرێتەوە، دەشڵێت
"رەنگە لەدوو رۆژی داهاتوودا خۆڵبارینەكە هەرێمی کوردستانیش بگرێتەوە".
ئەمڕۆ یەکشەممە، دەستەی گشتیی كەشناسیی و بومەلەرزەزانیی
عێراق راگەیەندراوێکی بڵاوکردووەتەوە و تێیدا هاتووە، پێشبینی دەکرێت، ئەمڕۆ یەکشەممە
لەچەند ناوچەیەكی ناوەڕاست و باشووری عێراق، خۆڵبارین دەستپێدەكاتەوەو پلەكانی گەرماش
بەرزدەبنەوە و رەنگە رۆژی دووشەممە و سێشەممە هەرێمی کوردستانیش بگرێتەوە.
ئەمساڵ چەندین شەپۆلی خۆڵبارینی چڕ هەرێمی
کوردستان و عێراقی گرتووەتەوە و بەهۆیەوە چەندین کەس بارودۆخی تەندروستییان تێكچوو
رەوانەی نەخۆشخانە کران بۆ وەرگرتنی چارەسەر.