گەرمیان.. دوو بوومەلەرزە ڕوویدا

بەرەبەیانی ئەمڕۆ یەک شەممە ٢٩ی ئایار، بەڕێوەبەرایەتی كەشوهەوای گەرمیان بڵاویكردەوە، دوو بوومەلەرزە لە خۆرهەڵاتی گەرمیان ڕوویدا.

 

ئەم بەیانییە دووبوومە لەرزە لە خۆرهەڵاتی گەرمیان ڕوویدا بەڕێوەبەرایەتی كەشوهەوای گەرمیان بڵاویكردەوە، بومەلەرزەی یەكەم كاتژمێر ٨:٥٠ خولەکی ئەم بەیانیە ڕوویداوە لە سەرپێڵی زەهاو بە گوڕی ٤.٤  پلە بە پێوەری ڕێختەر لە دووری ٧٠ کم  لە سەنتەری شاری كەلار.

بەڕێوەبەرایەتییەکە ئەوەشی ڕاگەیاند، بومەلەرزەی دووەم كاتژمێر ٨:٥٢ خولەکی  ی ئەم بەیانییە ڕوویدا لە گوندی چواركڵاوی سەربە قۆرەتوو بە گوڕی ٤ پلە بە پێوەری ڕێختەر و لە دووری ٢٥ کم لە سەنتەری شاری كەلار.

 

هۆكاری ڕوودانی بومەلەرزەکان دەگەڕێتەوە بۆ جوڵەیەكی نوێیی پلێتی عەرەبی  .

 

 




AM:10:09:29/05/2022