لەم ناوچەیەی هەرێم، باوكێك كوڕەكەی خۆی كوشت


لە قەزای زاخۆی سەر بە شاری دهۆك باوكێك هەستاوە بە كوشتنی كوڕەكەی و دواتریش خۆی رادەستی پۆلیس كردووە.

سایتی ئێن ئارتی بڵاویكردەوە، ئەمڕۆ یەكشەممە لە گەڕەكی شەهیدانی قەزای زاخۆ باوكێك كوڕە تەمەن ٢٧ ساڵانەكەی خۆی بەناوی (ا. ع. ح) داوەتە بەر دەستڕێژی گولـلە و بەهۆیەوە گیانی لەدەستداوە.

زانیارییەكان ئاماژە بەوەش دەكەن باوكەكە شەش گولـلەی ناوە بە كوڕەكەیەوە و ئەو چەكەی تەقەی پێكردووە چەكی جۆری كڵاشنكۆف بووە.

هەر بە گوێرەی زانیارییەكان دوای رووداوی تەقەكردنەكە باوكەكە راستەوخۆ خۆی رادەستی پۆلیس كردووە، بەڵام تا ئێستا پۆلیس هیچ لێدوانێكیان لەبارەی هۆكاری رووداوەكەوە نەداوە.




PM:05:18:29/05/2022