ده‌زگای داد سزای زیندانی هه‌تاهه‌تایی " توندی " له دژی چیچه‌ك كۆبانێ په‌سه‌ندكرد، كه له باكور و رۆژهه‌ڵاتی سوریا ده‌ستگیركرابوو.
دۆزگین ته‌مۆ (چیچه‌ك كۆبانێ) كه له هێرشی توركیا و گروپه ملیشیا هاوبه‌شه‌كانی بۆ سه‌ر عه‌ین عیسا له گوندی مشرفا ده‌ستگیركرا، دواتر برایە رۆحا و زیندانی کرا.
دادگای رحا به تۆمه‌تی ئه‌وه‌ی ته‌مۆ "یه‌كێتی و یه‌كپارچه‌یی وڵات و ده‌وڵه‌تی تێكداوه" سزای زیندانی هه‌تاهه‌تایی قورسكراوی به‌سه‌ردا سه‌پێندراو "به هۆی كوشتنی مرۆڤ"یش ١٠ ساڵ و ١٠ مانگ سزای زیندانی بۆ بڕیبوه‌وه.
دادگای تێهه‌ڵچوونه‌وه‌ی دیلۆك له ١١ی حوزه‌یرانی ٢٠٢١ دا سزای ته‌مۆی په‌سه‌ند كردبوو و ناردبووی بۆ دادگای باڵا. زانرا كه فه‌رمانگه‌ی سێهه‌می دادگای باڵا له مانگی كانونی دووه‌می ٢٠٢٢دا سزای ته‌مۆی په‌سه‌ند كردووه. زانرا كه بڕیاره‌كه بۆ دادگای خۆجێیی ناردراوه و په‌سه‌ندكردنی سزاكه یه‌كلایی بووه‌ته‌وه.
دەستگیرکردنی ئەو ئافرەتە شەڕڤانەی یەکینەکانی پاراستنی گەل لە رۆژئاوای کوردستان، ساتی دەستگیرکردنەکەی و بڵاوبوونەوەی لە میدیاکان دەگدانەوەی زۆری پەیدا کرد.