لە کۆبانی 120 چه‌كداری داعش كوژران
له ماوه‌ی 24 كاتژمێری رابردوودا و له ئه‌نجامی ئۆپه‌راسیۆنی شه‌ڕڤانانی یه‌كینه‌كانی پاراستنی گه‌ل (یه‌په‌گه) له خۆرئاوای هه‌رێمی كوبانێ، (120) چه‌كداری رێكخراوی داعش كوژران و ده‌ست به‌سه‌ر بڕێكی زۆریش له چه‌ك و جبه‌خانه‌ی ئه‌و رێكخراوه‌دا گیرا.
به پێی هه‌واڵێكی ئاژانسی(فورات نیوز) یه‌كینه‌كانی پاراستنی رۆژی 22 ی ته‌مموز له دژی چه‌كداره‌كانی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی عیراق و شام(داعش) له هه‌رێمی كوبانێ ئۆپه‌راسیۆنێكی به ناوی (تۆڵه‌سه‌ندنده‌وه‌ی شه‌هیدانی كوبانێ) ده‌ستپێكردبوو.
له چوارچێوه‌ی ئه‌و ئۆپه‌راسیۆنه‌شدا له ئێواره‌ی له‌رۆژی سێ شه‌ممه‌وه شه‌ڕڤانانی (یه‌په‌گه) له گونده‌كانی خۆرئاوای هه‌رێمی كوبانێ، و له گونده‌كانی جب ئه‌لفه‌ره‌ج، گه‌تاش، شێخله‌ر و گردی شه‌هید زاگرۆس، له دژی داعش هه‌ڵمه‌تێكی پاككردنه‌وه‌یان ده‌ستپێكرد.
له شه‌ڕ و پێكدادانه‌كاندا زیاتر له120 ئه‌ندامی چه‌كداری داعش كوژران و ده‌یان ئه‌ندامیشیان برینداربوون.
به‌پێی هه‌واڵه‌كه، شه‌ڕڤانانی یه‌په‌گه ده‌ستیان به‌سه‌ر بڕێكی زۆر چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نیدا گرتووه و هه‌ر له‌و شه‌ڕوپێكدادانانه‌دا (14)شه‌ڕڤانی یه‌كینه‌كانی پاراستنی گه‌ل و یه‌كینه‌كانی پاراستنی ژنان ژیانیان له‌ده‌ستداوه.
PM:03:09:31/07/2014