ئەمڕۆ نرخی دیناری عێراقی بەرامبەر دۆلاری ئەمەریکی لە کاتی کردنەوەی بازاڕەکانی دراوی هەرێمی کوردستان گۆڕانکاری بەسەردا هاتووە و بەهاکەی ڕووی لە دابەزین کرد.
خاوەنی نووسنگەی قەڵای پشدەر، ئەحمەد رەشید لە بازاڕی دراوی سلێمانی نرخی دراوە بیانییەکانی بەم شێوەیە بە "سپی" راگەیاند:
- نرخی ١٠٠ دۆلار بە ١٤٨ هەزارو ٤٥٠ دینارە، دوێنێ بەیانی بە ١٤٨ هەزارو ٣٠٠ دینار بوو.
- نرخی ١٠٠ یۆرۆ بە ١٥٩ هەزار دینارە.
- نرخی ١٠٠ پاوەن بە ١٨٦ هەزار دینارە.
نرخی دراوەکانی وڵاتانی دراوسێ بەم شێوەیەیە:
- نرخی ١٠٠ لیرەی تورکی بە ٩ هەزارو ١٠٠ دینارە.
- نرخی ١٠٠ هەزار تمەنی ئێرانی بە ٤ هەزار ٩٤٠ دینارە.
- نرخی یەک ملیۆن لیرەی سووری ٣٨٥ هەزار دینارە.