فه‌رهاد پیرباڵ، نووسه‌ر و مامۆستاى زانكۆ له‌باره‌ى هاوسه‌رگیرى چواره‌مى عه‌لى باپیر، سه‌رۆكى كۆمه‌ڵى دادگه‌رى كوردستان پەیامێکی بڵاوکردەوە و ده‌ڵێت" هه‌زار جار پیرۆزبایت لێده‌كه‌م".
نووسەر و شاعیر و مامۆستای زانكۆ فەرهاد پیرباڵ، ئەمڕۆ چوارشەممە لەواڵی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک ڕایگەیاند" هه‌زار هه‌زار جار پیرۆزبایت لێده‌كه‌م مامۆستاى ئازیز به‌بۆنه‌ى هاوسه‌رگیرى كردنت بۆ جارى چواره‌م، من زۆر دڵخۆشم، چونكه تۆ شه‌رعت جێبه‌جێكردووه".
ئەوەشی خستەڕوو، زۆر به‌داخه‌وه‌م بۆ ئه‌و به‌رپرسانه‌ى كه شه‌وى سوور له یانه‌كان به‌سه‌رده‌به‌ن كه‌چى كه‌س ناوێرێت هیچیان له‌باره‌وه بڵێت.
عه‌لی باپیر، سەرۆکی كۆمه‌ڵی دادگه‌ری كوردستان ژنی چواره‌وه‌می هێنا، کە ئه‌مه‌ش كاردانه‌وه‌ی تۆڕه‌كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی به‌دوای خۆیدا هێنا و ئەو کچەی عەلی باپیر کە پێنج رۆژ پێشتر مارەی بڕیوە ناوی خەدیجە و لەدایکبووی ساڵی (١٩٩٦)ەو خەڵکی شاری هەولێرە.