وەزیری دارایی هەرێم وادەی دابەشکردنی موچەی
مانگی ئایار ئاشکرا کرد و میکانیزمی دابەشکردنەکەشی ئاشکراکرد.
ئەمڕۆ پپێنج شەممە، ئاوات جەناب نوری، وەزیری
دارایی هەرێم ڕایگەیاند، رۆژی دووشەمە ٦ی حوزەیران، دەست بە دابەشکردنی
موچەی مانگی ئایار دەکرێت، باسی ئەوەشیکردووە، دابەشکردنی موچەی مانگی ئایار (٢١) رۆژ دەخایەنێت و رۆژی (٢٧ی حوزەیران)
کۆتایی دێت.
ئاوات جەناب، وتیشی رۆژی دووشەممەی داهاتو کە
دەکاتە ٦ی حوزەیران وەزارەتی تەندروستی وەكو یەکەم وەزارەت موچەی مانگی رابردوو وەردەگرن.
هەروەها بەگوێرەی زانیارییەکان، موچەی مانگی ئایار
لە داهاتی نەوت و ناوخۆ دابین دەکرێت هاوشێوەی مانگی پێشوو کێشە لە دابەشکردنی موچەدا
نییە و لە کاتی خۆیدا دابەشدەکرێت..