سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان ڕایدەگەیەنێت، سەرۆكی حكومەتی هەرێم ڕەزامەندە بەوەی
هەر دانیشتنێكی پەرلەمان پەیوەندیی بەهەر وەزیرێكەوە هەبوو بانگهێشت بكرێت.
ئەمڕۆ پێنج شەممە، ٢ی حوزەیران، د.ڕێواز فایەق، سەرۆكی پەرلەمانی
كوردستان ناوەڕۆكی پەیوەندییەكی تەلەفۆنی خۆی لەگەڵ سەرۆكی حكومەتی هەرێم ئاشكراکرد،
باسی لەوەکرد، كە مەسرور بارزانی بەڵێنیداوە هەفتانە وەزیرەكانی حكومەت ئامادەی
كۆبوونەوەی پەرلەمان بن.
ئەوەشی ڕاگەیاند دوێنێ بەتەلەفۆن لەگەڵ مەسرور بارزانی قسەی كردووە و هەماهەنگی
زۆرباش لەگەڵ حكومەت هەیە و ڕەزامەند بووە، كە بەرنامەی كاری پەرلەمان پەیوەندی
بەهەر وەزیرێكەوە هەبێت ئەو وەزیرە ئامادەبێت.