وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی حكومەتی هەرێمی كوردستان رایدەگەیەنێت، لەسبەینێوە پلەكانی گەرما لە بەرزیدا دەمێننەوە.
وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە راگەیەنراوێكدا كەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەی بڵاوكردۆتەوە و نووسیویەتی "ئەمڕۆ ئاسمان بە گشتی ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت و خێرایی با لەسەر خۆ بۆ مامناوەند دەبێت، لەهەندێك ناوچەشدا خێرایی با چالاك دەبێت و دەبێتە هۆی بەرزبوونەوەی تۆزێكی كەم، پلەكانی گەرماش هاوشێوەی دوێنێ دەبن".
سەبارەت بە كەشی سبەینێش، ئاماژەی بەوەكردووە "سبەینێ ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت و خێرایی با كەمێك چالاكتر دەبێت و دەبێتە هۆی بەرزبوونەوەی تۆزێكی كەم و مەودای بینین یەك بۆ دوو كیلۆمەتر كەمتر دەبێت لە رۆژی پێش خۆی".
وەزارەتی گواستنەوە پلەكانی گەرمای بەم جۆرە ریزبەند كردووە (ئەمڕۆ هەینی- هەولێر ٤٣ پلەی سیلیزی، سلێمانی ٣٨، دهۆك ٤٢، هەڵەبجە ٤١، كەركوك ٤٦) هەروەها بۆ سبەینێ شەممە (هەولێر ٤٢، سلێمانی ٣٨ ، دهۆك ٤٢، هەڵەبجە ٤٠، كەركوك ٤٥).