چه‌کدارانی داعش له شارۆچکه‌ی زومار سه‌ر به ته‌له‌عفه‌ر له‌موسڵ هێرش ده‌که‌نه سه‌ر سه‌نگه‌ره‌کانی پێشمه‌رگه، تا ئێستا شه‌ڕ به‌رده‌وامه، 38 داعش ژه‌ستگیرکراون، دوو پێشمه‌رگه‌ش بوونه‌ته قوربانی.
ئه‌مڕۆ چه‌کدارانی داعش هێرشیان کرده سه‌ر سه‌نگه‌ره‌کانی پێشمه‌رگه له ناحیه‌ی زومار. به‌پێی سه‌رچاوه‌یه‌کی تایبه‌ت دوو پێشمه‌رگه که یه‌کێکیان ئه‌فسه‌ره به‌هۆی گووله هاوه‌نه‌وه گیانیان له‌ده‌ستداوه.
غه‌یاس سورچی لێپرسراوی كۆمیته‌ی به‌عشیقه‌ی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستانیش به خه‌ندانی راگه‌یاندووه " تا ئێستا شه‌ڕ به‌ردوامه و هێزه‌كانی پێشمه‌رگه 38 چه‌كداری داعشیان ده‌ستگیركردووه".