گۆرانکارییەکی بەرچاو لە کەشوهەوادا ڕوودەدات

بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان پێشبینییەکانی کەشوهەوای بڵاوکردەوە ڕایدەگەیەنێت، پلەکانی گەرما نزم دەبنەوە.

سبەى رۆژى دووشەممە پلەکانى گەرما بە یەک تا دوو پلە نزم دەبێتەوە، نزم بوونەوەى پلەکانى گەرما بەردەوامى دەبێت لە ماوەى رۆژانى داهاتوو نزم بوونەوەکە زیاتر دەبێت بە نزیکەى٣-٥ پلەى سیلیزى .


بەرزترین پلەکانى گەرمى لە سەنتەرى پارێزگاکان بۆ ژێر ٤٠پلە نزم دەبێتەوە .لە ناوچە شاخاوییەکانیش بۆ ژێر ٣٦ پلەى ىسیلیزى دادەبەزێت .ئەم نزم بوونەوەیە لە پلەکانى گەرما دەگاتەوە ئاستى ئاساى خۆى کاریگەرى ئەو شەپۆلە گەرمەى رووى لە ناوچەکەمان کردبوو کۆتاى دێت .




PM:12:10:05/06/2022