له‌سه‌ر پرسی پارێزگاری سلێمانی تا ئێستا گۆڕان و یه‌کێتی نه‌گه‌یشتوونه‌ته هیچ رێککه‌وتنێک. له‌سه‌ردانی نه‌وشیروان مسته‌فا بۆ لای تاڵه‌بانی، هیچ کۆبوونه‌ویه‌کی تایبه‌ت له‌نێوان نه‌وشیروان و هێرۆ ئیبراهیم دا ساز نه‌کراوه.
دوای پشووی جهزن، له‌رۆژانی داهاتوودا هه‌فته‌یه‌کی نوێ له‌کارو چالاکی سیاسی ده‌ستپێده‌کاته‌وه، به‌ڵام تا ئێستا گۆڕان و یه‌کێتی له‌سه‌ر پرسی پارێزگاری سلێمانی نه‌گه‌یشتوونه‌ته هیچ رێککه‌وتنێک و هه‌ردوولایه‌ن چاویان له‌سه‌ر ئه‌و پۆسته‌یه.
دهنگوباسی ئه‌وه له ئارادابوو که له‌سه‌ردانه‌که‌یدا بۆ لای تاڵه‌بانی، نه‌وشیروان مستهفاو هێرۆ ئیبراهیم کۆبوونه‌وه‌یه‌کی تایبه‌ت و نهێنیان کردووه له‌سه‌ر پرسی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆک کۆمار‌و پرسی پارێزگاری سلێمانی، به‌ڵام سه‌رچاوه‌یه‌کی ئاگادار له کوبوونه‌وه‌که به سپی میدیای راگه‌یاند هیچ کۆبوونه‌وه‌یه‌کی تایبه‌ت نه‌کراوه‌و سه‌ردانه‌که به‌ته‌واوی کۆمه‌ڵایه‌تی بووه به بۆنه‌ی گه‌ڕانه‌وه‌ی تاڵه‌بانی له ده‌ره‌وه‌ی وڵات و " به‌هیچ جۆرێک باسی سیاسه‌ت نه‌کراوه".
سه‌رچاوه‌که‌ی سپی باسی له‌وه کرد که له‌و سه‌ردانه‌دا جگه له‌و دیمه‌نانه‌ی که له میدیاکانی یه‌کێتیه‌وه بڵاکراونه‌ته‌وه، نه‌وشیروان مسته‌فا هیچ کۆبوونه‌یه‌کی تایه‌به‌تی له‌گه‌ڵ که‌س نه‌کردووه به هێرۆ ئیبراهیمیشه‌وه.