بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزە زانی
هەرێم کەشوهەوای ٤٨ کاتژمێری ڕاگەیاند.
پێشبینی دەکرێت کەشی ئەمرۆ دووشەممە ٦ی
حوزەیران، ئاسمان لە زۆربەی ناوچەکان پەڵە هەور بۆ نیمچەهەور بێت لەناوچە شاخاوویەکان
هەندێ کات بۆ هەوری تەواو دەگۆڕێت, لەگەل ئەگەری تاوە بارانی کورت خایەنی
پچرپچر لەناوچە شاخاوویەکانی باکوورو خۆرهەڵاتی
هەرێم بەتایبەتی ناوچە سنووریەکان, لەناوچەکانی باشووری هەرێم بەهۆی خێرایی با ئەگەر بەرزبوونەوەی تۆزێکی سووک هەیە ، خێرایی با مام
ناوەند (20-30 ) کم /س دەبێت کە هەندێ کات ئەگەری چاڵاک بوونی هەیە بۆ سەروی 30
کم/س , ئاراستەی گؤراو دەبێت , مەودای بینین
لەنێوان 6 بۆ 7 کم دەبێت سەبارەت بە پلەکانی گەرما بە (1-2) پلەی سیلیزی کەمتر دەبێت
لەگەل تۆمارەکانی دوێنێ.
کەشی سبەى سێ شەممە/ ٧ی حوزەیران، ئاسمان ساماڵ
دەبێت لەگەل پەیدابوونی پەڵە هەوری جیاجیا, لەکاتەکانی دوایی نیوەڕۆ لەناوچەکانی گەرمیان
ئەگەری بەرزبوونەوەی تۆزێکی سووک هەیە وە لە باشووری شاری کەرکوک کاریگەری زیاتر دەبێت.
خێرای با لەسەرخۆ بۆ مام ناوەند دەبێت (10-20)
کم/س بەئارستەی باکووری خۆرئاوا، مەودای بینین بەگشتی لەنێوان ٧ بۆ 9 کم دەبێت,
لەناوچەکانی گەرمیان 5 بۆ 7 کم دەبێت.