زانیاری نوێ سەبارەت بە كەش و هەوای سبەینێ


شارەزایەكی كەشناسی رایدەگەیەنێت، لە سبەینێوە پلەكانی گەرما دوو تا سێ پلە دابەزین بەخۆیانەوە دەبینن. 

ئاراس جەبار، شارەزای كەشناسی رایگەیاندووە "كاریگەری ئەو بارستە ھەوا گەرم و شێدارەی لەماوەكانی ڕابردوودا كاریگەری ھەبوو لەسەر كەشی ناوچەكانمان و بووە ھۆی بەرزبوونەوەی بەرچاوی پلەكانی و گەرما ھاتنی شێ لەگەڵیدا بووە ھۆی چربوونەوەی ھەور و بارانبارینیش لە ھەندێ ناوچەی شاخاویدا لە سبەی چوارشەمەوە كاریگەری نامێنێت لەسەر ناوچەكە و ئاسمانی ھەرێم بۆ ساماڵ ئەگۆرێت".

ناوبراو ئاماژەی بەوەكردووە "پلەكانی گەرماش بەرێژەی ٢ تا ٣ پلەی سیلیزی بەڕاورد بە ئەمڕۆ نزمدەبنەوە و بەم شێوەیە ئەبێت لەسەنتەری پارێزگاكانی ھەرێم ( سلێمانی ٣٧ بە ٢٥ ، ھەولێر ٣٨ بە ٢٦ پلە ، دھۆك ٣٧ بە ٢٥ پلە ، ھەڵەبجە ٣٩ بە ٢٧ پلە ، كەركوك ٤٠ بە ٢٨ پلە ) لەناوچەكانی گەرمیان ٤٤ بە ٢٨ پلە ئەبێت ، لە سنوری ئیدارەی راپەرین ٣٧ بە ٢٤ پلە ئەبێت ، لە سنوری ئیدارەی سۆران ٣٥ بە ٢٣ پلە ئەبێت".

ئاراس جەبار وتویەتی "خێرای با كاتەكانی نیوەرۆ بۆ ئێوارە ناوبەناو مامناوەند بۆ نیمچە بەھێز چالاك ئەبێتەوە لە ئاراستەی باشوری رۆژئاواوە بەخێرای ٢٠ تا ٤٠ كیلۆمەتر لە كاتژمێرێكدا".






PM:09:02:07/06/2022