پارتی دیموكراتی كوردستان رایدەگەیەنێت، لە گفتوگۆكانی پارتی حیزبەكەیان و یەكێتی بەرەو پێشچوون هەیە و دەڵێن، لەئامادەكاری بۆ كۆنگرەی حیزبەكەیان بەردەوامن.
سەبارەت بەپەیوەندییان لەگەڵ یەكێتی، مەحمود محەممەد، وتەبێژی پارتی دیموكراتی كوردستان لە كۆنفرانسێكی رۆژنامەڤانیدا رایگەیاند "پێشكەوتنێك هەیە، لە بەردەوامی ئەو كۆبوونەوانەی كە دەكرێت و ئەو گفتوگۆیانەی كە لەگەڵ یەك بە راشكاویی دەیكەین، ئەمە هەوڵێكە بۆ دەرچوون لەو دۆخەی كە دروستبووە. هەوڵێكە بۆ رێگە دۆزینەوە كە چۆن ئەو كێشانەی هەن چارەسەر بكرێن".
دەربارەی وادەی بەستنی كۆنگرەی حیزبەكەشیان، وتەبێژی پارتی دیموكراتی كوردستان وتویەتی "كۆنگرە لە پاییزی ئەمساڵدا ئەنجام دەدرێت، زۆربەی ئامادەكارییەكانی بۆ ئەنجامدراوە، ئەوانەشی كە ماون لەم رۆژانەدا دەست پێدەكرێت بۆ ئەنجامدانیان".