كەش و هەوای ئەمڕۆ و سبەی راگەیەنرا


بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم رایدەگەیەنێت، ئەمڕۆ و سبەی لەزۆربەی ناوچە جیاجیاكانی هەرێمی كوردستان ئاسمان ساماڵ دەبێت و پلەكانی گەرماش 1 تا 2 پلە نزم دەبنەوە.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی لەڕاگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، ئەمڕۆ ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت، لەگەڵ بوونی تۆزێكی سوك، خێرایی با لەنێوان 10-20 كیلۆمەتر دەبێت لەكاتژمێرێكدا.

راگەیەنراوەكە ئاماژەی بەوەكردووە "بەرزترین پلەی گەرما لە سلێمانی 37 پلە و نزمترین 23 پلەی سیلیزی، لە هەولێر بەرزترین پلە 39 پلە و نزمترین 23 پلە، لە دهۆك بەرزرترین 38 پلە و نزمترین 23 پلە، لە هەڵەبجە بەرزترین 38  و نزمترین 26 پلە، لە كەركوكیش بەرزترین پلە 42 پلە و نزمترین 26 پلەی سیلیزی دەبێت".

هەروەها روونیكردۆتەوە "سبەی شەممەش بەهەمانشێوە ئاسمان ساماڵ دەبێت، لەگەڵ بونی تۆزێكی سوك لە هەندێك ناوچە، بەرزترین پلەكانی گەرمای پێشبینیكراو بە پلەی سیلیزی لە (هەولێر 38، سلێمانی 36، دهۆك  37، كەركوك 40، هەڵەبجە 37، سۆران 34، راپەرین 35، گەرمیان 41 دەبێت)".




AM:10:18:10/06/2022