ئاسایشی سلێمانی رایدەگەیەنێت" بەیانی ئەمڕۆ هێزەکانیان لە شاری سلێمانی هەوڵی دەستگیرکردنی تۆمەتبارێکیان داوە، بەڵام تۆمەتبار روبەڕوی هێزەکانیان بوەتەوە و لە ئەنجامدا کارمەندێکی هێزەکانی ئاسایش شەهیدبووە".
بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی لە راگەیەنراوێکدا بڵاویکردەوە" سەرلەبەیانی ئەمڕۆ شەممە لەھەوڵێکی ھێزەکانیاندا بەمەبەستی دەستگیرکردنی تۆمەتبارێک بەناوی (ن ، م ، ح) کە پێشتر فەرمانی دەستگیرکردنی ھەبوە بەتۆمەتی بازگانیکردن بە ماددەی ھۆشبەر بەپێی ماددەی (٢٥) لەیاسای ماددە ھۆشبەرەکان، ھێزەکانمان بەمەبەستی جێبەجێکردنی یاسا و دەستگیرکردنی بەفەرمانی دادوە، لەکاتی ھەوڵدان بۆ دەستگیرکردنی لە گەڕەکی شێخ عەباس لە شاری سلێمانی تۆمەتبار ڕوبەڕوی ھێزەکانمان دەبێتەوە".
ئەوەش هاتووە" لەئەنجامی روبەڕوبونەوەکەش کارمەندێکی ئاسایش شەھید بووە بەناوی (کۆمیسەر/ تێبین جەمال عەزیز)، پاشان تۆمەتبار دەستگیر دەکرێت و ڕوبەڕوی یاسا دەکرێتەوە".