لە سنووری پارێزگای
دهۆک، کەسێک چوار ملیۆن دۆلاری هاوڵاتییانی بردووە و دیارنەماوە، لە ناو ئەو
کەسانەی کە پارەی لێوەرگرتوون کەسوکاری خۆشی تێدایە.
هەر بەپیی
زانیارییەکان، لە قەزای ئاکرێی سەر بەسنوری پارێزگای دهۆک، کەسێک چوار ملیۆن دۆلاری
هاوڵاتییانی بردووە و دیارنەماوە، لە ناو ئەو کەسانەی کە پارەی لێوەرگرتوون کەسوکاری
خۆشی تێدایە ئەو کەسە ناوی (ن، ئ) و بەدەر لەوەی بە نەختینە پارەی وەرگرتووە،
بڕێکی دیکەشی لە رێگەی کارتی مۆبایل و ئۆتۆمبێلی لاندکروزەرەوە وەرگرتووە، هەروەگا
دەشگوترێت، ئەو کەسە دوو ملیۆن و ٥٠٠ هەزار دۆلاری کەسوکاری خۆی بردووە و
دیارنەماوە.
بەگوێرەی زانیارییەکان ماوەی چوار رۆژە ئەو کەسە بێسەرووشوێنە و تا ئێستاش هیچ کەسێک سکاڵای
لەسەر تۆمارنەکردووە.