دوای
ئەوەی گرتە ڤیدۆییەک لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوکراوەیەوە و تێیدا دەرکەوت،
کەسێک بە " ئاڕ پی جی" راوەماسی دەکات، بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی چەمچەماڵ لەوبارەیەوە
هاتەدەنگ و دەستگیکردنی ئەو کەسەی راگەیاند.
لەدوای ئەوەی گرتە ڤیدۆییەک لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان
بڵاوکراوەیەوە، کەسێک
بە " ئاڕ پی جی" راوەماسی دەکات، بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی چەمچەماڵ محەمەد
عەبدی رایگەیاند" ئەو کەسەی دەستگیرکراوە، کارمەندی پۆلیسە و لە بنکەی پۆلیسی
چەرموو-ە، بڕیاریشدراوە بۆ ماوەی سێ رۆژ دەستگیربکرێت".
وتیشی
" ئەو گرتە ڤیدۆییەی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا بڵاوبووەتەوە، مێژووەکەی دەگەڕێتەوە
بۆ ساڵی ٢٠١٧ە و لە ساڵی ٢٠٢٠دا بڵاویکردووەتەوە، بەم دواییانەش نوێکردووەتەوە".
باسی ئەوشکراوە " ئەو کەسە پێشتر چەکفرۆشبووە و ئەو
کارانەشی ئەنجامیداون هەندێک کات بۆ تاقیکردنەوەی چەکەکان بووە".