لە ناحیەی باوەنور لەسنووری گەرمیان بەهۆی بێ ئاویی و خراپی پرۆژەكانی
خزمەتگوزاری هاووڵاتییان دەستیان بە خۆپیشاندان كرد.
بەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە، هاوڵاتییانی باوەنور لە کەلاری سنووری
ئیدارەی سەربەخۆی گەرمیان بۆ دەربڕینی ناڕەزایەتی دژی بێ ئاوی لە ناوچەکەدا
گردبوونەوەیەکی ناڕەزایەتییان ئەنجامدا و لەبەردەم بینای ناحیەی باوەنوردا
خۆپیشاندانیان دەستپێکرد.
هۆکارێکی دیکەی خۆپیشاندانی هاوڵاتییان دەگەڕێتەوە بۆ خراپی رێگاوبان
و قیرتاونەکردنی ئەو گەڕەکانەی کە پێویستییانە، هەروەها نەبوونی سەوزایی لە
ناوچەکە کێشەی کەم ئاوی، هۆکاری خۆپیشاندانەکە بوون.