شارەزایەكی كەشناسی پێشبینی دەکات، سبەینێ شەپۆلێكی چڕی خۆڵبارین عێراق و هەرێمی كوردستان دەگرێتەوە و تاوەكو ڕۆژی سێ شەممە بەردەوامی دەبێت.
ئاراس جەبار شارەزای بواری كەشناسی لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویكردەوە" بەرەبەیانی سبەینێ دووشەمە ١٣-٦-٢٠٢٢ لە ئەنجامی نزیكبوونەوەی پێشەوەی بارستە ھەوای فێنك كە لە بیابانەكانی سنوری نێوان عێراق و سوریا خێرای با لەو ناوچانەدا بەرێژەیەكی بەرچاو چالاك ئەبێتەوە".
ئەوەشی خستەڕوو، شەپۆلێكی چڕی خۆڵبارین ڕوو لە ناوچەكانی ناوەراستی عێراق ئەكاتەوە و كاریگەری لەسەر ھەرێمی كوردستانیش ئەبێت بەرێژەیەكی مامناوەند و لەناوچەكانی سنوری پارێزگای كەركوك و ئیدارەی گەرمیان كاریگەری خۆڵبارینەكە زیاتر ئەبێت بەراورد بەناوچەكانی دیكەی ھەرێم وە كاریگەری ئەم خۆڵبارینە تا رۆژی سێشەمە ١٤-٦-٢٠٢٢ دەخایەنێت و لەھەمان رۆژدا كاریگەری كەم دەبێتەوە.