بەپەلە.. سۆمریە نیوز: داعش زوماری گرت
سەرچاوەیەك لە پارێزگای نەینەوا رایگەیاند پاش كشانەوەی هێزی پێشمەرگە لەناحیەی زومار، چەكدارەكانی داعش ئەو ناحیەیان گرت.
سەرچاوەیەكی لەپارێزگای نەینەوا بە ماڵپەڕی سۆمریەنیوزی رایگەیاند پاش شەڕو پێكدادانەكانی ئەمرۆ لەنێوان هێزی پێشمەرگەو چەكدارەكانی داعش، هێزەكانی پێشمەرگە بەتەواوی لەناحیە زومار كشانەوەو ئێستا ئەو ناحیەیە كە دەكەوێتە بەدوری 35 كلیۆمەتری باكوری رۆژئاوای شاری موسڵ لەژێر كۆنترۆڵی چەكدارەكانی داعشدایە.
PM:05:56:02/08/2014