وەزیری بازرگانی و پیشەسازی هەرێم ڕایدەگەیەنێت" بۆ چارەسەركردنی گرفتی گرانی خۆراك، سەبەتەی چوارەمی بەشەخۆراك بەسەر هاووڵاتیاندا دابەش دەكەین".
كه‌مال موسلیم، وەزیرى بازرگانى و پیشه‌سازی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا له دوای به‌شداریكردنی له كۆبونه‌وه‌ی په‌رله‌مانی كوردستان، رایگه‌یاند" ئه‌و وشكه‌ساڵییه‌ی كه زۆر له وڵاتانی گرتوه‌ته‌وه فاكته‌رێكه بۆ گرانبونی خۆراك له دونیا، هه‌روه‌ها گرانبونی نرخی سوته‌مه‌نی وایكرد كه له به‌رهه‌مهێنان و گواستنه‌وه‌دا كاریگه‌ری له‌سه‌ر گرانبونی نرخی كاڵاكان هه‌بێت".
ئەوەشی خستەڕوو، خۆراكێكی زۆر هاتوه‌ته هه‌رێمی كوردستان و ئێستا له كۆگاكانی وه‌زاره‌تی بازرگانی و پیشه‌سازییه و ده‌ستكراوه به دابه‌شكردنی پشكی چواره‌م به‌سه‌ر هاوڵاتیاندا، له‌كاتێكدا له عێراق تا ئێستا ده‌ست به دابه‌شكردنی نه‌كراوه.
ڕاشیگەیاند" ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران بڕیارێكی ده‌ركردوه بۆ هه‌ڵگرتنی ره‌سمی گومرگی له‌سه‌ر خۆراكه سه‌ره‌كییه‌كان بۆ ماوه‌ی دوو مانگ تاوه‌كو ١٧ی حوزه‌یرانی ئه‌مساڵ، به‌ڵام جارێكی دیكه بڕیاره‌كه دیراسه ده‌كرێته‌وه بزانین ئایا كاریگه‌ری هه‌بوه له‌سه‌ر كه‌مكردنه‌وه‌ی نرخی خۆراك یاخود نا؟.
جەختیشیکردەوە، ده‌بێت هه‌موو وه‌زاره‌ته په‌یوه‌ندیداره‌كان پێكه‌وه كاربكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی به‌رهه‌می ناوخۆی هه‌رێمی كوردستان زیادبكه‌ن و هێنده پشت به به‌رهه‌می ده‌ره‌وه نه‌به‌ستین.