لەبارەی دابەزاندنى نرخى بەنزین ڕوونکردنەوە دەدرێت

بەڕێوەبەری سوتەمەنی ھەولێر رایدەگەیەنێت" بەھۆی ھاتنی وەرزی ھاوین و گرانبوونی نرخی بەنزین چاودێریکردنی بەنزینخانەکانمان چڕکردۆتەوە و ھەر بەنزینخانەیەک بەنزینی خراپ و کوالێتی باش نەبێت سزای دەدەین". 

ئاری کاکەشین، بەڕێوەبەری سوتەمەنی ھەولێر، بە ماڵپەڕی فەرمی پارتی ڕاگەیاند" بەردەوام بەھۆی خراپی کوالێتی بەنزین، بەنزینخانەکان سزا دەدرێت و تەنھا لە ماوەی چەند ڕۆژێک ٣٠ بەنزینخانەمان سزاداوە، کە بەنزینی خراپیان فرۆشتووە و کوالێتیشی خراپە، بۆیە ھەر بەنزینخانەیەک بەنزینی خراپ بفرۆشێت سزادەدرێت".
کاکەشین باسی لەوەشکرد، بە بڕیاری سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ھاوردەکردنی بەنزین لە دەرەوە بەردەوامە و بازرگانان سەرپشک کراون لە ھێنانی بەنزین و ئەوانیش بەپێی بارودۆخی خۆیان بەنزین ھاوردە دەکەن، بەڵام ئەگەر زۆر ھاوردە بکرێت کاریگەری لەسەر نرخەکەشی دەبێت و ھەرزانتر دەبێت. 



PM:03:41:13/06/2022