كارگێڕی مه‌ڵبه‌ندی موسڵی یه‌كێتی: داعش زومار‌و ‌سه‌رجه‌م گونده‌كانی كۆنترۆڵ كردوە

غه‌یاس سورچی كارگێڕی مه‌ڵبه‌ندی موسڵی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان رایگه‌یاند، "ناحیه‌ی زومار و سه‌رجه‌م گونده‌كان له‌ئێستادا له‌ژێر چنگی چه‌كداره‌كانی داعشدان".

غه‌یاس سورچی لەلێدوانێك بۆ سایتی خەندان وتیشی: له‌ناحیه‌ی ره‌بیعه‌ی سه‌ر به‌قه‌زای ته‌له‌عفه‌ر، شه‌ڕه‌ته‌قه‌ ناوبه‌ناو له‌نێوان پێشمه‌رگه‌و چه‌كداره‌كانی داعش ده‌ستیپێكردۆته‌وه‌.

به‌وته‌ی غه‌یاس سورچی، "له‌ ئێستادا شه‌ڕو پێكدادان له‌نێوان هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌و چه‌كداره‌كانی داعش له‌ ناوچه‌ی زومار بوونی نیه‌، دوای ئه‌وه‌ی  له‌دوا نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌، (2 ئابی 2014) چه‌كداره‌كانی داعش به‌ته‌واوی ناوچه‌كه‌یان كۆنترۆڵكرد ".

ناحیه‌ی زوماری سه‌ر به‌ قه‌زای ته‌له‌عفه‌ری پارێزگای موسڵ ، نزیكه‌ی 50  گوندی له‌سه‌ره‌ كه‌ 18 گوندیان كورد نشینن و پێشتر 20 خاڵی‌ پشكنینی‌ هێزه‌كانی‌ سوپای‌ عیراق پاسه‌وانی‌  6 كیلۆمه‌تر بۆری‌ نه‌وتی‌ ستراتیژی‌ عیراقیان ده‌كرد له‌و ناوچه‌یه‌‌ ‌.




PM:06:57:02/08/2014