لە سلێمانی، نەخۆشخانەیەكی دیكە بۆ سكچوون و رشانەوە تەرخان دەكرێت


بەڕێوەبەرایەتی تەندروستیی سلێمانی رایدەگەیەینَت، بەهۆی زۆربوونی حاڵەتەكانی سكچوون و ڕشانەوە، لە شاری سلێمانی نەخۆشخانەی شەهید هێمنی ناسراو بە جمهورییەكەیە بۆ ئەو نەخۆشانە تەرخانكرا.  

سامان شێخ لەتیف، وتەبێژی بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستیی سلێمانی لە ڕاگەیەنراوێكدا رایگەیاندوە، دوای چەندین كۆبوونەوەو گفتوگۆی د.سەباح هەورامی، بەڕێوەبەری تەندروستی سلێمانی لەگەڵ بەڕێوەبەری نەخۆشخانەكان و لیژنەی زانستی بەڕێوەبەرایەتی بە پێویست زانرا نەخۆشخانەی د.شەهید هێمن ناسراو بە جمورییەكە بەڕووی هاوڵاتیانی شاری سلێمانی بكاتەوە بۆ بوونی هەر كەیس و حاڵەتێكی سكچوون و ڕشانەوە كە پێویست بە داخڵبوون بكات تا بتوانرێت ئەو لودە زۆرە و سەردانیكردنەی هەیە كەم بێتەوە لەسەر نەخۆشخانەكانی (شار و د.جەمال ئەحمەد ڕەشیدی منداڵان) و ناوەندە تەندروستییەكانی دیكە كە بەڕووی هاوڵاتیاندا كراونەتەوە و لە سبەینێوە كاتژمێری هەشتی بەیانی هاوڵاتیان دەتوانن سەردانی نەخۆشخانەی شەهید د.هێمن بكەن. 

تەندروستی سلێمانی چەند رێنماییەكیشی بۆ خۆپارێزی لە سكچوون و رشانەوە بڵاوكردۆتەوە..

یەكەم: بەكارنەهێنانی ئەو بەروو بومانەی بەئاوی پیس ئاو دەدرێن.
دووەم: شووشتنەوەی سەوزەو میوەبەباشی بەماددەی پەرمەنگەناتی پۆتاسیۆم.
سێیەم: بەكارنەهێنانی ئەوخواردن و خواردنەوانەی دڵنیانیت لەپاكو خاوێنی.
چوارەم: دڵنیابوون لەسەرچاوەی ئاوی خواردنەوەو پاكڕاگرتنی.
شەشەم: شوشتنی دەستەكان بەباشی بە ئاوسابوون دوای دەست لێدان لەو كەرەستانەی دڵنیانیت لە پاكیان.





PM:07:32:14/06/2022