شارەزایەكی كەشناسی رایدەگەیەنێت، سبەینێ پلەكانی گەرما بە جێگیری دەمێننەوە لەگەڵ مانەوەی تۆز و خۆڵێكی كەم لە ھەوادا.
ئاراس جەبار، شارەزای كەشناسی رایگەیاندووە "سبەی ئاسمانی ھەرێم بە زۆری ساماڵ و كەمێك پەڵە ھەوری دەبێت لەگەڵ بوونی تۆز و خۆڵێكی كەم لەھەوادا، لە ئەنجامی مانەوەی كاریگەری بارستە ھەوای فێنك لەسەر كەشی ناوچەكە پلەكانی گەرما بە شێوەیەكی جێگیر دەمێنێتەوە و بەم شێوەیە دەبێت لەسەنتەری پارێزگاكانی ھەرێم ( سلێمانی ٣٥ بە ٢٣، ھەولێر ٣٦ بە ٢٤ پلە، دھۆك ٣٦ بە ٢٤ پلە ، ھەڵەبجە ٣٧ بە ٢٤ پلە ، كەركوك ٣٨ بە ٢٦ پلە ) لەناوچەكانی گەرمیان ٤١ بە ٢٦ پلە، لە سنوری ئیدارەی راپەرین ٣٦ بە ٢٣ پلە، لە سنوری ئیدارەی سۆران ٣٤ بە ٢١ پلە".
هەروەها ئاماژەی بەوەكردووە "خێرای با بەشێوەیەكی مامناوەند كاتەكانی نیوەرۆ بۆ ئێوارە چالاك دەبێتەوە لە ئاراستەی باشوری رۆژئاواوە بەخێرای ١٥ تا ٣٥ كیلۆمەتر لە كاتژمێرێكدا".