زانیاری نوێ سەبارەت بە دابینكردنی بەنزینی هەرزان بۆ سلێمانی


وەزارەتی سامانە سروشتییەكانی حكومەتی هەرێم بەڵێنی داوە لە سبەینێوە لە سلێمانییەوە بەنزین بۆ پارێزگای سلێمانی بەرهەم بهێنرێت.  

عەلی حەمەساڵح، سەرۆكی لیژنەی پیشەسازی و وزە لە پەرلەمانی كوردستان رایگەیاندووە "ئەمشەو لەگەڵ وەزیری سامانە سروشتیەكان بە وەكالەت بۆ چارەسەری گرفتی بەنزین گفتوگۆی كردووە و بڕیارە پرۆسەی بەرهەمهێنانی بەنزین لە نێوخۆدا زیاتر بكرێت".  

ناوبراو ئاماژەی بەوەكردووە "ملیۆنێك لیتر بەنزین بەنرخی (٦٩٠ دینار ) دابین بكرێت بۆ گواستنەوەی گشتی( پاس و تەكسی) داوامان كرد بەسەر سەرجەم پارێزگاكاندا بە دادپەروەری دابەش بكرێت، بۆ سەرجەمی هاوڵاتیان بەنزین بە(٨٠٠ دینار) دابین بكرێت.. لە ئێستادا نزیكەی (٣ ملیۆن لیتر) بۆ هەولێرو دهۆك ئامادەیە".  

عەلی حەمەساڵح باسی لەوەشكردووە، داوای پشكی پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجەیان كردووە، وەزیری سامانە سروشتیەكان بەوەكالەت پێی وتوون لە سبەینێوە لە سلێمانیەوە بەنزین بۆ پارێزگاكە بەرهەم دەهێنرێت.  




PM:11:17:15/06/2022