بەنزینی ٨٠٠ دیناری دەگاتە سلێمانی


وا بڕیارە ئێوارەی ئەمڕۆ بەنزینی ٨٠٠ دیناری حكومەتی هەرێمی كوردستان بگاتە شاری سلێمانی.

فەرمانگەی میدیا و زانیاری حكومەتی هەرێم بڵاویكردەوە، ئەمڕۆ زیاتر لە یەك ملیۆن لیتر بەنزینی ٨٠٠ دیناری دەگاتە پارێزگاكانی سلێمانی و هەڵەبجە و ئیدارەكانی گەرمیان و راپەڕین.

شەوی رابردوو حكومەتی هەرێم بڕیاریدا بە دابینكردنی زیاتر لە ٣ ملیۆن لیتر بەنزین بۆ هەرێمی كوردستان ئەمەش دوای بەرزبوونەوەی نرخی بەنزین بۆ سەرووی هەزار دینار.




PM:01:11:16/06/2022