مه‌ڵبه‌ندی موسڵی یه‌كتێی: ئاڵای داعش له‌سه‌ر داموده‌زگا حكومییەكانی شنگال هه‌ڵكراوه
به‌رپرسی راگه‌یاندنی مه‌ڵبه‌ندی موسڵی یه‌كتێیی نیشتمانیی كوردستان رایگەیاند داعش قەزای شەنگالی كۆنترۆڵ كردوە‌و ئاڵای داعش له‌سه‌ر به‌شكێی زۆر له دام و ده‌زگا حكومی و حزبییه‌كان هه‌ڵكراوه.
خێری شه‌نگاری به‌رپرسی راگه‌یاندنی مه‌ڵبه‌ندی موسڵی یه‌كتێیی نیشتمانیی كوردستان به PUKmedia ی راگه‌یاند: كه‌مێك پێش ئێستا هێزه‌كانی پێشمه‌رگه له قه‌زای شه‌نگال پاشه كشێیان كرد، هه‌روه‌ها له‌دوای كه‌مێك روبه‌ڕوو بوونه‌وه‌ی هێزه‌كانی لیوای مه‌ڵبه‌ندی موسڵ و هاووڵاتیان ئه‌وانیش پاشه كشێیان كرد.
وتیشی: له ئێستادا قه‌زای شه‌نگاڵ كه‌وتۆته ده‌ست چه‌كدارانی تیرۆرستی داعش و ئاڵای داعش له‌سه‌ر به‌شكێی زۆر له دام و ده‌زگا حكومی و حزبییه‌كان هه‌ڵكراوه.
راشیگه‌یاند: به‌هۆی پاشه كشێی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌و داگیركردنی قه‌زای شه‌نگال له‌لایه‌ن چه‌كدارانی تیرۆرستی داعشه‌وه هاوولاتیانی ئه‌و قه‌زایه كۆچیان كردوه بۆ پارێزگای دهۆك و ناوچه‌كانی تری هه‌رێمی كوردستان.
PM:12:26:03/08/2014