"ھەندێ بەرپرسی خۆفرۆش وەوری وەوری بۆ سوپای وڵاتان دەکەن"

 سەرۆکی فراکسیۆنی کۆمەڵی دادگەری لە پەرلەمانی کوردستان ، ڕایگەیاند "کە ئێمە میللەتێکی بێ خاوەن و بێ خەمخۆرین و ھیچ کەس بەرپرسی ئەم خەڵك و خاکە نیەو لایەکی وڵات دوژمن بیبات و نیوەی میللەت قەتل و عام بکرێ لای ئەو نە بای دیوەو نە باران".


ئەمڕۆ شەممە ١٨ی حوزەیران، عەبدولستار مەجید سەرۆکی فراکسیۆنی کۆمەڵی دادگەری لە پەرلەمانی کوردستان، باسی لەوەکرد، بۆچی کوردستان بۆتە جێگەی تەراتێنی ووڵاتان؟، هەرخۆشی وەڵامی پرسیارەکەی خۆی دەداتەوە و دەڵێت " ھۆکارەکەی بریتیە لەوەی کە ئێمە میللەتێکی بێ خاوەن و بێ خەمخۆرین و ھیچ کەس بەرپرسی ئەم خەڵك و خاکە نیەو لایەکی وڵات دوژمن بیبات و نیوەی میللەت قەتل و عام بکرێ لای ئەو نە بای دیوەو نە باران مادام دەسەڵات و پۆست و پارە حەڕامەکەی پارێزراوە!، بەڕای من نەك ئەوەندە کە خۆیان لەم خەڵك و وڵاتە بە بەرپرسیار نازانن بگرە ھەندێ بەرپرسی خۆفرۆش ،وەوری وەوری بۆ سوپای وڵاتان دەکەن."

دەقی قسەکانی سەرۆکی فراکسیۆنی کۆمەڵی دادگەری لە پەرلەمانی کوردستان بەم شێوەیەی خوارەوە هاتووە:

بە پێ ی ڕێککەوتنە نێو دەوڵەتیەکان ھەموو ووڵاتێکی سەربەخۆ خاوەن سەروەری خۆیەتی واتە ھیج ووڵاتێکی دیکە بۆی نیە سنوورەکانی ببەزێنێ و دەست لە کاروباری ناوخۆیەوە وەربدات.

ئەی بۆچی ھەموو سنورەکانی(وشکانی و ئاسمانی) ھەرێمی کوردستان بەبەردەوام دەبەزێنرێ لە کاتێکدا ھەرێمی کوردستان بەشێکە لە عێراق و ئەویش دەوڵەتێکی سەربەخۆیە؟

ھۆکارەکەی بریتیە لەوەی کە ئێمە میللەتێکی بێ خاوەن و بێ خەمخۆرین و ھیچ کەس بەرپرسی ئەم خەڵك و خاکە نیەو لایەکی وڵات دوژمن بیبات و نیوەی میللەت قەتل و عام بکرێ لای ئەو نە بای دیوەو نە باران مادام دەسەڵات و پۆست و پارە حەڕامەکەی پارێزراوە!

بەڕای من نەك ئەوەندە کە خۆیان لەم خەڵك و وڵاتە بە بەرپرسیار نازانن بگرە ھەندێ بەرپرسی خۆفرۆش ،وەوری وەوری بۆ سوپای وڵاتان دەکەن و ڕەسەدیان بۆ دەکەن(واتە ئەوان شوێنی مەبەست بەو وڵاتانە نیشان دەدەن تا بۆردمانی بکا).


کاتێك خاك و خەڵك دەپارێزرێ و ترسی لە ھیچ کەس و وڵاتێك نابێ کە دەسەڵاتدارانی وڵات ببنە پاسەوانی خەڵك و خاك  و دەسترێژی و چاوچنۆکی ھیچ کەس و وڵاتێك قەبوڵ نەکەن، ئەو کاتە میللەت  بە ئاسودەی دەخەوێ و ئامادەیە سەرو و ماڵی بکا بە قوربانی پاراستنی کەڕامەت و شەھامەتی.

بەڵام ئەی دەسەڵاتداران دەزانن بەھۆی بێباکی و بێ خەمی و ستەم و گەندەڵی ئێوە ئینتیما لای ھاوڵاتیان بۆ نشتیمان و نەتەوە زۆر لاواز بوە یان ھەر نەماوە!؟




PM:04:31:18/06/2022