" بەنزین بۆ هەرێمی کوردستان هاوردەدەکرێت"

وتەبێژی دەروازەی سنووری حاجی ئۆمەرانم باسی لەوکرد، بڕیاری ھەڵگرتنی باج و رسومات بۆ ھاوردەکردنی بەنزین لەدەرەوەی وڵات و ھەرزانکردنی بەنزین کەوتە بو اری جێبەجێکردنەوە.

ئەمڕۆ ١٨ی حوزەیران، سیروان حەسەن، وتەبێژی دەروازەی سنووری حاجی ئۆمەران  ڕایگەیاند، دوای ئەوەی حکومەتی ھەرێمی کوردستان بە مەبەستی ھەرزانکردنی بەنزین بۆ ھاوردەکردنی بەنزین باج و رسوماتی لەسەر بازرگانان ھەڵگرت، بڕیارەکەما پێگەیشتووەتە و ئێستا بازرگانان  بەبێ دانی هیچ باجێک دەتوانن بەنزین ھاوردە بکەن  ".

باسی ئەوەشیکردووە، ئەو بڕیارە گرنگە و رێگاخۆشکەر دەبێت بۆ ئەوەی بازرگانان بەنزین ھاوردە بکەن و نرخەکەی ھەرزان بکرێت.

 




PM:07:15:18/06/2022