مەسرور بارزانی: خەڵكێكی زۆر هەیە چاویان بە پێشكەوتنی كوردستان هەڵنایەت


مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان رایدەگەیەنێت  "دەزانین هەوڵێكی زۆر دەدرێت بۆ ئەوەی پێشكەوتن ئاوەدانكردنەوەی كوردستان رابوەستێندرێت، خەڵكێكی زۆر هەیە چاویان بە پێشكەوتنی كوردستان هەڵنایەت، لەبەرئەوە هەمو هەوڵیان بۆ ئەوەیە ئێوە بێهیوا بكەن و وڵات لەبەرچاوی ئێوە ڕەش بكەن". 

مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكومەتی هەرێم لە وتارێكدا لە رێوڕەسمی ئاهەنگی دەرچوانی خوێندكارانی زانكۆی دهۆك رایگەیاند "یەكێك لە لایەنە سەرەكییەكانی پرۆسەی چاكسازیی كابینەی نۆیەمی حكومەتی هەرێمی كوردستان كەرتی پەروەردە و خوێندنە، دەبێت ئێمە سیستەمی پەروەردە و خوێنی باڵا بە ئاستێكی بەرز بەرەو پێشەوە ببیەن كە گونجاو بێت لەگەڵ پێشكەوتنی بێسنور و زانست و تەكنەلۆجیای سەردەم".

مەسرور بارزانی ئاماژەی بەوەكرد "نابێت ئامانجی سەرەكی خوێندن بە تەنیا بەدەستهێنانی بڕوانامە بێت، بەڵكو بەرزكردنەوەی ئاستی رۆشنبیری و هۆشیاری و بەرەوپێشبردن و خزمەتی كۆمەڵگە بێت، دەزانین هەوڵێكی زۆر دەدرێت بۆ ئەوەی پێشكەوتن ئاوەدانكردنەوەی كوردستان رابوەستێندرێت، خەڵكێكی زۆر هەیە چاویان بە پێشكەوتنی كوردستان هەڵنایەت، لەبەرئەوە هەمو هەوڵیان بۆ ئەوەیە ئێوە بێهیوا بكەن و وڵات لەبەرچاوی ئێوە ڕەش بكەن". 

هەروەها وتیشی "داواكاری من هیوای من بە ئێوە ئەوەیە، وەڵامتان بە خۆراگریی خۆتان بدەنەوە و كە ئێوە خاوەنی ئەم وڵاتەن و بەدەستی خۆتان ئاوەدانی بكەنەوە و بەرەو پێشەوەی ببەن، كەس نایەت وڵاتی ئێمە چاك بكات، كەس نایەت وڵاتی ئێمە بەرەوپێش ببات، ئەگەر ئێمە خۆمان ئامادە نەبین ئەو ئەركە بخەینە سەرشانی خۆمان و ئەم وڵاتە ئاوەدانتر بكەین".




PM:08:51:18/06/2022