سەرۆکی حکومەت داوا لە رۆژنامەنووسان دەکات کە ڕاگه‌یاندنەکان هه‌واڵ بگه‌یه‌نن، نەک هه‌واڵ دروست بکەن.
مه‌سرور بارزانی له كۆبوونه‌وه‌یەکی لەگەڵ ژمارەیەک میدیاکاری بەرپرسی کەناڵەکانی راگەیاندن، وتی " ده‌بێت به‌ر له هه‌موو شتێك له‌گه‌ڵ خۆمان و خه‌ڵكی خۆمان راستگۆبین، بۆیه من چاوه‌ڕوانی ئه‌وه له هه‌موو راگه‌یاندنه‌كان ده‌كه‌م، هه‌موو شتێك وه‌ك خۆی سه‌یر بكرێت و بگوازرێته‌وه، ئه‌گه‌ر ره‌خنه هه‌بێت، پێویسته كاریگه‌رییه‌كه‌ی بۆ چاككردن بێت، ئێمه له‌وه سڵ ناكه‌ینه‌وه كه ره‌خنه له ده‌سه‌ڵات بگیرێت، یانیش ئاماژه به كاره نادروسته‌كان بدرێت، بۆ ئه‌وه‌ی هه‌وڵی چاككردنه‌وه‌ی بۆ بده‌ین".
مەسرور بارزانی وتیشی" هه‌ر راگه‌یاندنێك ئه‌جێندایه‌ك و به‌رنامه‌ی خۆی هه‌یه، چ ئه‌وانه‌ی ئه‌جێندایه‌كی سیاسی‌یان هه‌یه، یانیش به شێوه‌یه‌ك له شێوه‌كان ده‌یانه‌وێت په‌یامی خۆیان به خه‌ڵك بگه‌یه‌نن یانیش رای گشتی دروست بكه‌ن."
لە درێژەی قسەکانیدا وتیشی "نابێت گه‌یاندنی په‌یام ته‌نیا بۆ ئه‌وه بێت ئێمه سه‌یری رووداوه‌كان بكه‌ین، به‌ڵكو هه‌ندێك شت هه‌یه كه به‌لای منه‌وه گرنگه، ئه‌ویش هێڵه سووره‌كانی نیشتمانپه‌روه‌ری و پاراستنی ئه‌زموونی كوردستانه، هه‌ر ره‌فتارێكی نابه‌جێ له‌م وڵاته به‌بێ جیاوازی كاریگه‌ری بۆ سه‌ر هه‌موومان هه‌یه، بۆیه پێموایه ئێمه ئه‌ركێكی هاوبه‌شمان هه‌یه، ئه‌ویش پارێزگاریكردنه له‌و هێڵه سوورانه‌ی په‌یوه‌ندییان به پاراستنی ئه‌زموونی كوردستانه‌وه هه‌یه. چونكه ئه‌م ئه‌زموونه به خوێنی هه‌زاران شه‌هید هاتووه‌ته دی و قوربانییه‌كی زۆری بۆ دراوه، خه‌ڵكێكی زۆر پێیه‌وه ماندوو بووه، بۆیه ئه‌ركی سه‌ر شانی ئێمه‌یه، كه هه‌رچی به‌رنامه‌یه‌كی سیاسیشمان هه‌بێت، پێویسته له چوارچێوه‌ی ئه‌م هێڵه سووره‌دا بهێڵینه‌وه و نه‌هێڵین به هیچ شێوه‌یه‌ك لایه‌نێك كه ناحه‌زی ئه‌زموونی كوردستان بووه، سوود له ده‌رفه‌تێك وه‌ربگرێت، كه له ئه‌نجامدا زیان به خه‌ڵكی كوردستان بگات".
سەرۆکی حکومەت باس لەوە دەکات کە شتی بچووک گەورە دەکرێت و وتی " هه‌ندێك جار كاتێك باسی هه‌ڵه‌كان ده‌كرێت، تێبینی ئه‌وه‌مكردووه كه شتی بچووك زۆر گه‌وره ده‌كرێت، زۆرجاریش كه شتی باش كراوه، به‌داخه‌وه له راگه‌یاندنه‌كان ره‌نگ ناداته‌وه، بۆیه ده‌ڵێم: بابه‌تی راستگۆیی گه‌یاندنی په‌یامه وه‌ك خۆی و ئه‌وه‌ی خراپه باس بكرێت، له به‌رامبه‌ریشدا ئه‌وه‌ی چاكیشه باس بكرێت، یانیش هیچ نه‌بێت رێگه له شته باشه‌كان نه‌گیرێت و چه‌واشه نه‌كرێن و چاوپۆشی‌یان لێ نه‌كرێت، وا نه‌بێت كه خه‌ڵك هه‌ست به‌وه نه‌كات كه له واقعدا چی رووده‌دات".
" ئازادی راده‌ربڕین شتێكه هه‌موومان بڕوامان پێیه‌تی، من خۆم بڕوایه‌كی زۆرم به ئازادی راده‌ربڕین هه‌یه، هه‌موو كه‌سێك ئازاده له‌وه‌ی رای خۆی ده‌رببڕێت، به‌ڵام ئازادی تا مانای ئازادی و پێناسه‌كردنی ئازادی و مافی ئه‌وه‌ت هه‌یه تا ئه‌و كاته ئازادبی، كه مافی كه‌سێكی دیكه پێشێل نه‌كه‌یت، تا ئه‌و كاته ئازادیت كه ته‌عه‌دا له ماف و ئازادی خه‌ڵكی دیكه نه‌كه‌یت.( وەک مەسرور بارزانی وتی ).
ئەو ژمارە رۆژنامەنووسەی بەشداری کۆبوونەوەکەیان کرد، رەخنەیان لە دۆخی ئازادی رۆژنامەگەری و پرسی گەندەڵی و دوو ئیدارەیی لە هەرێمی کوردستاندا گرت.