دەستەی وەبەرهێنانی هەرێمی كوردستان رایدەگەیەنێت، بەمەبەستی فراوانكردنی سیستەمەكە، بۆ ماوەی ٢٤ كاتژمێر، سیستەمی فۆرمی تۆمار بۆ ٢٠ هەزار رادەگیرێت.
دەستەی وەبەرهێنانی هەرێمی كوردستان رایگەیاندووە، بەمەبەستی فراوانكردنی سیستەمی خۆتۆماركردن لە فۆرمی ٢٠ ھەزار یەكەی نیشتەجێبوونی كرێنشینان، بۆ ماوەی ٢٤ كاتژمێر سیستەمە دەوەستێت و لەگەڵ بەكارخستنەوەی ئاگادارتان دەكەینەوە.
دەستەی وەبەرهێنان ئاماژەی بەوەكردووە "بەپێی نوێترین ئامار لەرۆژی ھەینی ١٧ی حوزەیران تاوەكو ٢١ی حوزەیران ٥١ ھەزار و ١٧٩ كەس فۆڕمیان بەسەركەوتویی پڕكردۆتەوە".