ئەو ناوچەو گوندانەی داعش لە شەنگال داگیری کردوون

‌فۆتۆ: nrt
جگە لە زومار و کەسک و خاڵێ گومرگی تەلکۆچەر ناسراو بە (رەبیعە)، داعش نزیکەی ١٣ ناوچەو گوندی شەنگالی داگیرکردووە.
بەپێی زانیارییەکانی سپی میدیا خەڵکێکی زۆری کوردی ئێزدی کە بەسەدان خێزان دەبن ئاوارەبوون بۆ رۆژئاوای شارەکە کە شاخێکی سەخت و گەورەو وشکەو نزیکەی ٣٠ کم دورە لە سنوری سوریاوە، رۆژنامەنووسی ئێزیدی خدر دۆملی ئەو زانیاریانەی بۆ سپی میدیا پشتڕاستکردەوەو وتی " ئەو ئاوارانە گیریان خواردووەو ئەگەر فریایان نەکەون، ئەوا جگە لەوەی لەبرس و تینوێتیدا دەمرن، هاوکات دەبنە نێچر بۆ چەکدارانی داعش".
سەبارەت بە خاڵی سنوری تەلکۆچەر (رەبیعە) بەپێی زانیارییەکانی سپی میدیا ئەو خاڵەش کەوتۆتە دەست داعش ژمارەیەکی بەرچاو پێشمەرگە چوونەتە ناو خاکێ رۆژئاواو ئێستا لەو سنورە یەکینەکانی پاراستنی گەل لەشەڕدایە دژی چەکدارانی داعش.( ئەم زانیاریانەش فراتنیوز پشت راستیکردوونەتەوە). 
لەشەڕی سێ رۆژی هێزی پێشمەرگەو چەکدارانی داعشدا جگە لە زومارو گوندەکانی و سەربازگەی کەسەک، دەیان ناوچەو گوند کەوتۆتە دەست ئەو چەکدارانە، لەوانە( سیپا شێخ خدر،تەل بەنات، تەل عەزیز، دهولا، وردیە،خان سور، دکوری، بورک،سنونی، وردیە، خرابازاڕ، زوارف، کهیل، کرزرک).
هاوکات لە باکوری موسڵ چەکدارانی داعش کۆنترۆڵی ناوچەی (وانە)یان کردووە کە ٢٠ کم دوورە لە بەندوای موسڵەوە کە لەژێر دەستی پێشمەرگدایە.
دانیشتووی قەزای شەنگال ٢٧١٤٥٧ کەسە رێژەی ٨،٧% هاولآتیانی موسڵ پێکدەهێنن، زۆربەی زۆری دانیشتوانەکەی کوردی ئێزیدی و کوردی شیعەو کەمایەتییەکی حەرەبی سونەی تیایە.
لەرووی جەماوەریەوە زۆربەیان بەپلەی یەکەم سەربە پارتی دیموکراتی کوردستانن، دوای ئەوان یەکێتی نیستمانی کوردستانیش بنکەی جەماوەری خۆی هەیە.
 




PM:06:53:03/08/2014