بانكی رافیدەین ١٥٠ ملیۆن دینار بە هاوڵاتیان دەدات


بانكی رافدەینی عێراقی رایدەگەیەنێت، دەستیان بە پێدانی قەرزی ١٥٠  ملیۆن دیناری كردوە بۆ ئەو هاوڵاتیانەی دەیانەوێت یەكەی نیشتەجێبون بكڕن.
 
بانكی رافدەین لەڕاگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، قەرزی ١٥٠ ملیۆن دیناری بۆ ئەو هاوڵاتیانە تەرخان دەكرێت كە كرێچین و دەیانەوێت یەكەی نیشتەجێبون بكڕن، رێژەی سوی وەرگرتنەوەی ئەو قەرزەش تەنها ٤% دەبێت. 

راگەیەنراوەكە ئاماژەی بەوەكردوە، "سودمەندبون لە وەرگرتنی قەرزی خانوبەرە و جێبەجێكردنی رێكار و مامەڵەكان راستەوخۆ لەڕێگەی لقەكانی بانكی رافدەینەوە لە بەغدا و پارێزگاكانی دیكەی عێراق دەبێت".





AM:10:02:24/06/2022