وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی حكومەتی هەرێم پێشبینییەكانی بۆ ٤٨ كاتژمێری داهاتوو راگەیاند.
كەشی پێشبینیكراوی ٤٨ كاتژمێری داهاتوو
ئەمڕۆ 24- 6- 2022
كەش/ ئاسمان ساماڵ دەبێت لە زۆربەی كاتەكاندا , لەگەڵ بونی تۆزێكی سووك .
خێرای با / لەسەرخۆ- مام ناوەند دەبێت (10- 20) كم/س
ئاراستەی با / خۆرهەڵات و باكوری خۆڕهەڵات
مەودای بینین / ( 7 - 9 ) كم دەبێت .
پلەكانی گەرما / لەسەر نەخشەدا ئاماژەیان پێدراوە .
سبەی 25- 6- 2022
كەش/ ئاسمان بەگشتی ساماڵ دەبێت .لەگەڵ بون تۆزێكی سووك لە كاتە كانی دوای نیوەڕۆدا.پاشان كاریگەریەكی نامێنێ لە درەنگانی شەودا .
پلەكانی گەرما/ بەرز دەبێتەوە بە نزیكەی ( 2 تــا 3 ) پلە لەناوچە جیاجیاكاندا.
خێرای با / خێرای با لەسەرخۆ- مام ناوەند دەبێت (10-20 )كم/س.
ئاراستەی با / لە گۆڕاندایە
مەودای بینین / ( 8 – 10 ) كم دەبێت .
بەرزترین پلەكانی گەرمای پێشبینیكراو بە پلەی سیلیزی :
هەولێر : 42
سڵێمانی : 39
دهۆك : 40
كەركوك : 44
هەڵەبجە : 40