مه‌کته‌بی سیاسی یه‌کێتی نیشتمانی کوردستان ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌کات که کوردستان که‌وتۆته به‌رده‌م قۆناغێکی عه‌سکه‌ری چاره‌نووس ساز‌و چیتر شه‌ڕی به‌رگری داد نادات و ده‌بێت هێزی پێشمه‌رگه هێرشی به‌رفراوان بکاته سه‌ر داعش.
له‌راگه‌یه‌ندراوێکدا که ئه‌مشه‌و مه‌کته‌بی سیایس یه‌کێتی له‌سه‌ر هێرشه‌کانی داعش به‌سه‌ر هێزی پێشمه‌رگه‌و خه‌ڵکی شانگال و زومار ده‌دریکرد ده‌ڵێت " دۆخه‌كه وای لێهاتبێ، شه‌ڕی ته‌واو رووبه‌ڕوومان بوبێته‌وه، ئیتر ده‌بێ هه‌موو رێگاكان و شێوه‌كانی شه‌ڕو تاكتیكه‌كانی ده‌رهه‌ق به‌سه‌ركه‌وتنی ستراتیژی شه‌ڕه‌كه، په‌یڕه‌و بكرێ. له‌پێشه‌وه‌دا تۆكمه‌تركردنی شه‌ڕگه‌كان و لێپێچینه‌وه‌ش له‌كه‌مته‌رخه‌م و خه‌مسارده‌كانی سه‌نگه‌ره‌كان كه ده‌رفه‌تی سه‌ركه‌وتن بۆ دوژمنان ئاسان ده‌كه‌ن".
ده‌قی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی..
جه‌ماوه‌ری كوردستان!
هێزه كوردستانی و عیراقییه‌كان!
رۆژانی (2-2014/8/3) ناوچه كوردستانییه‌كانی پارێزگای نه‌ینه‌وا (زممار، شه‌نگال و..) كه‌وتۆته به‌ر هێرشێكی فراوانی هێزه‌كانی داعش، ئه‌مه‌ش بۆ ته‌واوكردنی ستراتیژی داعشییه‌كان له‌سنوری پارێزگای نه‌ینه‌واو به‌ستنه‌وه‌ی سه‌راپای ئه‌و ده‌ڤه‌ره، به‌پارێزگای حه‌له‌ب و پاشان، نه‌خشه ستراتیژییه‌كه‌یان، پێكه‌وه به‌ستنی ناوچه سوننی نشینه‌كانی عیراق و سوریایه. له‌دوای ئه‌وه‌ی ئه‌مه‌شیان بۆ بچێته سه‌ر، ئینجا ته‌واوی پرۆسه‌ی سیاسی عیراق و ئه‌زمونی دیموكراسی كوردستان ده‌خه‌نه ژێر هه‌ڕه‌شه‌ی تیرۆریستییه‌وه. سیناریۆكه‌شیان دیاربوو كه:
دوای كۆنتڕۆڵكردنی ناوه‌ندو ده‌وروبه‌ری سوننی-نشینی پارێزگای نه‌ینه‌وا، هه‌روه‌ها ته‌له‌عفه‌ری توركمان-نشین و راوه‌دوونانی مه‌سیحییه‌كان، قۆناغی نوێیان له‌په‌لاماری پارێزگاكه ده‌ستپێكرد، ئه‌وانیش ناوچه كوردستانییه‌كانه، به‌زۆریش زێدی ئێزدییه‌كانی پارێزگاكه‌یه. له‌مه‌شدا، گومانمان نییه، بۆیان بكرێ توندتر له‌شیعه و مه‌سیحییه‌كان، رقی سه‌له‌فیان به‌ئێزدییه‌كاندا ده‌ڕێژن.
خه‌ڵكی خۆڕاگری كوردستان!
هه‌ر له‌سه‌ره‌تایی په‌لاماره‌كانی داعشه‌وه، یه‌كێتیی رامان وابوو، جارێ دوژمنایه‌تی كوردستانیان به‌شێوه‌یه‌كی كاتی هه‌ڵپه‌ساردووه‌و كه به‌نه‌رمیش به‌رامبه‌ر كورد، ده‌دوان، بۆ ده‌ستخه‌ڕۆكردن بوو، نه‌ك قبوڵكردنی ئه‌زمونی دیموكراسی، بۆیه دڵنیابوین، له‌ناوچه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمه‌وه په‌لاماری كوردیش ده‌ستپێده‌كه‌ن. له‌دوا نه‌خشه‌شیاندا، تێكدانی ئه‌زمونی دیموكراسی كوردستان ئامانجی كۆنه‌په‌رستانه‌یانه.
به‌م په‌لاماره، كه به‌داخه‌وه هه‌ندێك سه‌ركه‌وتنی عه‌سكه‌ری كاتیشیان له‌ناوچه‌كه‌دا به‌ده‌ستهێناوه، له‌مه‌ودوا داعشه‌كان، ئیتر له‌هه‌ر كوێیه‌كی كوردستان، تایبه‌ت له‌پارێزگاكانی دیاله و سه‌ڵاحه‌دین و كه‌ركوك-دا، بۆیان هه‌ڵبكه‌وێ، پیلانه‌كانیان به‌په‌لامارو تۆقاندنی فراوانتر جێبه‌جێ ده‌كه‌ن. به‌م نه‌خشه نوێیه‌ش، ئیتر هه‌رێمی كوردستان كه‌وته به‌رده‌م قۆناغێكی عه‌سكه‌ری تری چاره‌نوسساز. ئه‌ویش ئه‌وه‌یه، كه چیكه، شه‌ڕی به‌رگری دادمان نادات. ته‌نانه‌ت به‌رگری له‌قازانجی داعشه‌كانیشه. رێگای راست و دروست ئه‌وه‌یه ئه‌م هێزه كۆنه په‌رستانه، ده‌بێ به‌هێرشی فراوانی رزگاریخوازانه، وه‌ڵام بدرێنه‌وه.
ده‌رهه‌ق به‌ناوچه‌كانی شه‌نگال و زممارو ئه‌و ناوچه‌یه‌ش، كه به‌داخه‌وه سه‌دان هه‌زار كورد، دووچاری چاره‌نوسی مه‌رگ و ژیان بونه‌ته‌وه. ده‌وڵه‌تی عیراق و، ده‌وڵه‌تانی ناوچه‌كه‌و، جیهان و نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان، هه‌قوایه ده‌ستبه‌جێ به‌هانای خه‌ڵكه‌كه‌وه بێن، پێش هه‌موو شتێك له‌كۆمه‌ڵكوژی بیانپارێزن. ئینجا گوزه‌رانیان دابین بكه‌ن.
ئێزدییه‌كان.. له‌مێژووی خۆیاندا، زۆرجار دووچاری سیاسه‌تی قڕكردن بوونه‌ته‌وه، به‌ڵام ئه‌مجاره له‌هه‌موو جارێك مه‌ترسیدارتره. چونكه، داعشه‌كان و به‌عسییه‌كان و ئه‌وانه‌ی هاوپێناویانن، به‌چه‌كی هه‌مه‌جۆر، له‌ماوه‌یه‌كی كه‌میشدا، به‌و رقه سه‌له‌فییه‌ی هه‌یانه، ده‌توانن تاوانی زۆر گه‌وره‌تر به‌رامبه‌ریان ئه‌نجام بده‌ن. هه‌ربۆیه، به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ی ده‌ستبه‌جێ و كۆمه‌كی پێویستی ده‌ست و برد، له‌م كاته‌دا، بۆ ده‌یان هه‌زاری لێقه‌وماویان كه ئێستا له‌چیای وشك و برینگی شه‌نگاردا، خۆیان په‌ناداوه، زۆر گرنگه.
دۆخه‌كه، ستراتیژێكی رۆشنی ده‌وێ. شه‌ڕی لێده‌و هه‌ڵێ، له‌قازانجی سیاسی و عه‌سكه‌ری ئێستادا نییه. شه‌ڕه‌و عیراق و سنوری كوردستانی گرتۆته‌وه. یه‌كچاو بوونی ستراتیژی له‌م شه‌ڕه چاره‌نوسسازه، زۆر گرنگه. بێگومان ئه‌مه‌ش پێویستی به‌نه‌خشه‌یه‌كی هه‌مه‌لایه‌نه‌ی هه‌موو لایه‌نه‌كانی ده‌رگیره به‌م شه‌ڕه ترسناكه‌وه، له‌وڵاتانی گه‌وره‌وه، بۆ وڵاتانی ناوچه‌كه‌و كوردستانیش. راسته ئه‌وانه، فرسه‌تی سه‌ركه‌وتنێكی كاتیان قۆزته‌وه، به‌ڵام شه‌ڕی هه‌مه‌لایه‌نه‌ی به به‌رنامه، به‌پشتیوانی خه‌ڵك و دۆستان، له‌دوا ئه‌نجامدا، تیرۆریسته‌كان تێكده‌شكێن و گه‌له‌كه‌مان و له‌گه‌ڵماندا، هه‌موو خه‌ڵك و دیموكراتخوازانی ناوچه‌كه، ئه‌م شه‌ڕه چاره‌نوسسازه‌ش ده‌به‌ینه‌وه‌و دوا دوژمنانی دیموكراسیش تێكده‌شكێن.
كه دۆخه‌كه‌ش وای لێهاتبێ، شه‌ڕی ته‌واو رووبه‌ڕوومان بوبێته‌وه، ئیتر ده‌بێ هه‌موو رێگاكان و شێوه‌كانی شه‌ڕو تاكتیكه‌كانی ده‌رهه‌ق به‌سه‌ركه‌وتنی ستراتیژی شه‌ڕه‌كه، په‌یڕه‌و بكرێ. له‌پێشه‌وه‌دا تۆكمه‌تركردنی شه‌ڕگه‌كان و لێپێچینه‌وه‌ش له‌كه‌مته‌رخه‌م و خه‌مسارده‌كانی سه‌نگه‌ره‌كان كه ده‌رفه‌تی سه‌ركه‌وتن بۆ دوژمنان ئاسان ده‌كه‌ن، پێویسته. هه‌روه‌ها داوا له‌هه‌موو لایه‌ك، هه‌موو كاربه‌ده‌ست و كه‌سایه‌تییه‌ك و میدیاكان ده‌كه‌ین، چیكه وه‌كو جاران، مامه‌ڵه له‌گه‌لڕ هێزی پێشمه‌رگه‌و ئه‌منی عه‌سكه‌ری و هه‌واڵی شه‌ڕگه‌كان نه‌كه‌ن. ئێمه دڵنیاین له‌دڵسۆزی و په‌رۆشی هه‌موو ئه‌و به‌ڕێز و لایه‌نانه‌ی سه‌ردانی پێشمه‌رگه ده‌كه‌ن، به‌ڵام باشترین په‌رۆشی ئه‌وه‌یه، نهێنی هێزه‌كان، جموجۆڵی هێزه‌كان، شوێنی هێزه‌كان و چۆنیه‌تی راپه‌ڕاندنی ئه‌ركی هێزه‌كان.. دوور له‌چاوی كامێرا‌و سه‌ردانی میوانه‌كان بپارێزرێ. له‌م باره‌وه، پێویسته سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم و وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه بڕیار‌و به‌رنامه‌ی نوێی هه‌بێ.. چونكه سه‌ركه‌وتن گرنگتره له‌ده‌ركه‌وتن.
ئیتر بۆ پێشه‌وه به‌ره‌و سه‌ركه‌وتن به‌سه‌ر كۆنه‌په‌رستاندا.
مه‌كته‌بی سیاسی
یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان
3/8/2014