وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی حكومەتی هەرێم رایدەگەیەنێت، لە ٤٨ كاتژمێری داهاتوودا ئاسمانی هەرێم ساماڵ دەبێت.
كەشی پێشبینیكراوی 48 كاتژمێری داهاتوو
ئەمڕۆ 28- 6- 2022
كەش/ ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەل هەندێ پەڵەهەوری جیاجیا .
خێرای با / لەسەرخۆ (5- 15) كم/س
ئاراستەی با / باكوری خۆرئاوا
مەودای بینین / ( 8 - 9 ) كم دەبێت
پلەكانی گەرما / بەرزدەبێتەوە بە(1-2) پلە بە بەراورد بە رۆژی پێشوو, وە تۆمارەكان لەسەر نەخشەدا ئاماژەیان پێدراوە .
سبەی 29- 6- 2022
كەش/ ئاسمان بەگشتی ساماڵ دەبێت .
پلەكانی گەرما/ بەرزدەبێتەوە بە(1-2) پلە بە بەراورد بەتۆمارەكانی رۆژی پێشوو.
خێرای با / خێرای با لەسەرخۆ- مام ناوەند دەبێت (10-20 )كم/س.
ئاراستەی با / باكووری خۆرئاوا
مەودای بینین / ( 8 – 10 ) كم دەبێت .
بەرزترین پلەكانی گەرمای پێشبینیكراو بە پلەی سیلیزی :
هەولێر : 39
سڵێمانی : 38
دهۆك : 37
كەركوك : 42
هەڵەبجە : 40
سۆران : 36
راپەرین : 39
گەرمیان : 43