وینە.. کەسێکی ڕاکردوو لەیاسا دەستگیرکرا

لە چیای ماکۆک لەدوای هەوڵی راکردن و تەقەکردن، توانرا تۆمەتبارێک دەستگیربکرێت کە دەستی هەبوە لەدزیکردن لەماڵان و بڕینی چەندین شوێنی کارو کاسبی خەڵک.

ئەمڕۆ چوارشەممە، بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی راپەڕین ڕایگەیاند، " لەدرێژەی کاروچالاکی وبەدواداچونەکانی یاریدەدەرێتمان ئەمڕۆ  توانرا کەسێکی لەیاسا ڕاکردو، کە تۆمەتبارە بەپێی مادەی (٤٤٦) لەیاسای سزادانی عێراقی لەلایەن مەفرەزەکانی یاریدەدەرێتیمان لەچیای ماکۆك دوای هەوڵی تەقەکردن و هەڵاتن توانیمان دەستگیری بکەین".

لەڕاگەیاندراوەکەدا ئەوەش هاتووە،  "تۆمەتبار بەناوی (س-ی-ع) کەدانیشتوی قەزای کۆیەیە و لەدایكبوی ساڵی (١٩٩٤)،  پێشتریش لەلایەن دادگای لێکۆڵینەوەی ڕانیە لە ئیدارەی ڕاپەڕین فەرمانی دەستگیرکردنی هەبووە،  بەڵام خۆی ڕادەست نەکردوە کەتۆمەتبارە بەچەندین کاری دزی کردنی ماڵ ودوکان و شوێنی دیکە".

باسی ئەوەش کراوە،  بەهۆی ئەوەی تۆمەتبار داواکراوە لەلایەن پۆلیسی بەرەنگاربونەوە و نەهێشتنی تاوانی ئیدارەی ڕاپەڕین لەدوای دەستگیرکردنی  ڕادەستیان کراوە، هەروەها، تۆمەتباری ناوبراو ئۆتۆمبێلکی لەجۆری نیسان پەترۆڵ بێ سەرەتا بەژمارە(بغداد) ، ١ کڵاشنکۆفی لەجۆری سینی یەك مەخزەنی  پڕ فیشەك و  ٢ مۆبایل و چەندین کەلوپەلی دیکەی پێ بوە و دەستیان بەسەرداگیراوە".




PM:02:46:29/06/2022