موراد قه‌ره‌یلان رایگه‌یاند" باهه‌موو که‌س بزانێت ئه‌مشه‌و گه‌ریلا موداخه‌له‌ی شه‌نگال ده‌کات وگه‌ریلا له‌وێ ده‌مێننه‌وه".
کاتژمێر 6،11 ی ئه‌مشه‌و ئه‌ندامی ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری کۆمیته‌ی پارتی کرێکارانی کوردستان به‌ته‌له‌فزیۆنی Sterk TV نزیک پارته‌که‌ی راگه‌یاند '' له شه‌نگال رۆحی کوردایه‌تی هه‌یه، بۆ گروپه چه‌ته‌کانی داعشی ناهێڵین. ده‌بێت ته‌واوی گه‌له‌که‌مان بزانێت، به هه‌موو هێزی خۆمانه‌وه ئه‌مشه‌و موداخیله‌ی شه‌نگال ده‌که‌ین و گه‌ریلاکان له شه‌نگال ده‌مێننه‌وه'' .
فراتنیوز بڵاویکردەوە کە ئه‌ندامی کۆمیته‌ی به‌رێوه‌به‌ری PKK شه‌وی رابردوو به‌شداری به‌رنامه‌یه‌کی ته‌له‌فزیۆنی ستێرک تیڤی بوو و راگه‌یاند که ئه‌وان وه‌ک گه‌ریلا ئه‌م شه‌و ده‌ستێوه‌ردانی شه‌نگال ده‌که‌ن .کارایلان بانگه‌وازی دامه‌زراندنی فه‌رمانداری هێزێکی هاوبه‌شی له پارتی دیموکراتی کوردستان ــ ئێراق PDK و یه‌کێتی نیشتمانی کوردستان کرد و وتی :" پێویسته گه‌ریلا ، YPG و پێشه‌رگه ببنه یه‌ک".
موراد کارایلان ئه‌ندامی کۆمیته‌ی به‌رێوه‌به‌ری KCK به‌شداری به‌رنامه‌ی (ئه‌نالیز ) له‌ته‌له‌فزیۆنی ستێرک تیڤی بوو و له‌باره‌ی هێرشی داعش هه‌ڵسه‌نگاندنی کرد و وتی " داعش به‌هێز نه‌بوو ، به‌ڵام به‌هێزیان کرد ."کارایلان رایگه‌یاند:" به‌تایبه‌ت ئه‌و هێرشه‌ی له‌دژی موسل کرا هه‌موو که‌سێک بینی ، هێزه هه‌گه‌مۆنه‌کان له‌وه ئاگادارن . یانیش هه‌موو شته‌کان هه‌ڵده‌سه‌نگێنن . به‌ڵام له‌به‌رامبه‌ر هێرشی داعش بێ ده‌نگیان هه‌ڵبژارد . به‌گوێره‌ی ئێمه ئامانجیان ئه‌وه‌یه که له‌نێوان گه‌لانی هه‌رێمه‌که شه‌ڕ قولتر بکه‌نه‌وه ، ناکۆکییه‌کان زیاتر بکه‌ن . ده‌خوازن گه‌لانی هه‌رێمه‌که بڵاوبکه‌نه‌وه ، خوێن بڕێژن و به‌و شێوه‌یه به‌گوێره‌ی خۆیان دیزایینی بکه‌ن ."
" داعش پارچه‌یه‌کی ئه‌و پرۆژه‌یه‌یه . بۆیه به‌هێز کرا . ئه‌گه‌ر هێزه کوردستانییه‌کان ، هێزه‌کانی باشووری کوردستان وه‌ڵامێکی ئه‌رێنییان هه‌بوایه ، ره‌نگه‌بوو ئه‌مرۆ به‌و شێوه‌یه داعش ده‌رفه‌رتی بۆخۆی نه‌قۆستبایه‌وه. ئێمه وتمان ؛ ئاماده‌ین شه‌نگال بپارێزین ، که‌رکوک و مه‌خمور بپارێزین " هه‌م بانگه‌وازیمان کرد و هه‌میش هه‌میش هه‌ڤاڵانمان له به‌شی په‌یوه‌ندییه‌کان چوون و ئه‌م پێشنیاره‌یان پێشکه‌ش کرد . به‌ڵام قبولیان نه‌کرد . ئه‌گه‌ر له‌و بواره‌وه ئاماده‌کاریی هه‌بواییه ئه‌مه‌ی ئێستا رووی نه‌ده‌دا . ئه‌و گروپه‌ی ئێمه ناردمان بۆ شه‌نگال ده‌ستگیرکران".
" پێشنیارمان قبول نه‌کرا ، گروپێکی پسپۆر ، گروپێک بۆ ئه‌وه‌ی ئاماده‌کارییه‌کان بکات ناردمان، پێشمه‌رگه‌ش ئاگاداربوون ، (3)هه‌ڤاڵ له‌وانه 20 رۆژ به‌رله‌ئێستا ده‌ستگیرکران و تائێستا ئازاد نه‌کراون . به‌گوێره‌ی ئه‌و زانیارییانه‌ی ئێمه به‌ده‌ستمان که‌وتوون له‌زیندانی دهۆک راگیراون . لێره‌وه له به‌رپرسانی ئه‌وێ ده‌پرسم ( ئێوه ئه‌وانتان ده‌ستگیرکرد و ده‌ستیشتان له‌شه‌نگال به‌ردا ، شه‌نگالتان به‌جێ هێشت ، ئێوه شه‌نگالتان به‌ردا ، به‌ڵام ئه‌وتان به‌رنه‌دان . بۆچی هاتبوون بۆ ئه‌وێ ، هه‌ڵبه‌ته بۆ ئه‌وه‌ی پشتگیری ئێوه‌بکه‌ن ، بۆ ئه‌وه‌ی شه‌نگال بپارێزن هاتبوون ، به‌ڵام ئه‌مه پاداشتی ئێوه‌بوو ."
کارایلان له‌باره‌ی شه‌نگاله‌وه رایگه‌یاند:" شه‌نگال ناوه‌ندی رۆحی کوردانه ، ئێمه ناتوانین ناوه‌ندێکی به‌و شێوه‌یه که دیاری ده‌روێشی عه‌بدییه بۆ گروپه چه‌ته‌کان به‌جێ بهێڵین . ئه‌مه به‌هیچ شێوه‌یه‌ک قبول ناکرێت . گه‌له‌که‌مان له‌وێ رووبه‌رووی زه‌حمه‌تیه‌کی زۆر بووه‌وه ، رووبه‌رووی شکستێکی مه‌زن بوونه‌ته‌وه و ئه‌مه قابیلی ئه‌وان نیه ، ویژدانی مرۆڤه‌کان ئه‌مه قبول ناکات ."
موراد کارایلان له‌به‌رده‌وامی ووته‌کانیدا سه‌ره‌نجی راکیشایه‌سه‌ر هه‌نگاوی به‌رخۆدانی یه‌کینه‌کانی پاراستنی گه‌ل YPG و ووتی :" هێزه‌کانی YPG رێگریان له گه‌مارۆدانی شه‌نگال کرد و ئه‌مرۆ گه‌یشتنه شه‌نگال ، به‌ڵام ئه‌مه به‌س نیه ، هێزێکی مه‌زن ده‌خوازێت . ده‌بێت گه‌له‌که‌مان ئه‌وه بزانێت که ئه‌م شه‌و ده‌ستێوه‌ردانی شه‌نگال ده‌که‌ین . ئێمه ده‌ست له‌چیای شه‌نگال به‌رناده‌ین و له‌وێ ده‌مێنینه‌وه . ده‌بێت گه‌نجانی کوردیش ده‌ست له‌چیای شه‌نگال به‌رنه‌ده‌ن ، YPG فیداکاریه‌کی مه‌زنی کرد ، به‌ڵام ده‌بێت سیسته‌مێکی پاراستن دامه‌زرێت ."
بانگه‌وازییه‌ک بۆ PDK و YNK : پێویسته ئێمه هێزێکی هاوبه‌ش دامه‌زرێنین
کارایلان رایگه‌یاند :" پێویسته ئێمه هێزێکی هاوبه‌ش دامه‌زرێنین ، ئێمه ئاماده‌کاری ده‌که‌ین ، له‌سه‌رووی هه‌موویانه‌وه شه‌نگال هه‌موو ئه‌و شوێنانه‌ی داعش داگیری کردوون ده‌ریان ده‌خه‌ین. ئێمه ئاماده‌ین هه‌موو جۆره فیداکارییه‌ک بکه‌ین ."
" ده‌توانین له‌که‌مترین کاتدا شه‌نگال ئازادبکه‌ین ، به‌ڵام ئه‌گه‌ر ئه‌مه‌ش نه‌بێت ئێمه وه‌ک گه‌ریلا له‌وێین ، ئێمه رێگه‌ناده‌ین ئه‌و کارانه‌ی داعش ده‌خوازێت له‌وێ بیکات . به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ک له‌به‌رامبه‌ر ئه‌وه به‌رخۆدان ده‌که‌ین ، با گه‌لی کوردستان بزانێت ئێمه سه‌رکه‌وتن به‌ده‌ستده‌خه‌ین . براکانمان له‌باشوور ، فه‌رمانداری پێشمه‌رگه ده‌توانێت له‌گه‌ڵ ئێمه بێت ، ته‌کینکی ئه‌وان زۆره ، چه‌کی قورسیان هه‌یه ، ئێمه ده‌توانین هێزێکی مه‌زن نیشان بده‌ین ، هه‌ر وه‌ک چۆن ئێمه خاوه‌نداریمان له‌کۆبانێ کرد به‌هه‌مان شێوه‌یه‌ش خاوه‌نداری له‌شه‌نگال ده‌که‌ین ، بانگه‌وازیش له‌گه‌لی کوردستان ده‌که‌م ، هه‌روه‌ک چۆن ئێمه ووتمان خاوه‌نداری له‌کۆبانێ بکه‌ن ، ئێستاش ده‌ڵێین خاوه‌نداری له‌شه‌نگال بکه‌ن . کۆبانێ و شه‌نگال هیچ جیاوازییه‌کیان نیه . سنووره‌کان ئیدی هیچ واتایان نه‌ماوه . ئێمه رێگه‌ناده‌ین به‌هیچ که‌سێک ناده‌ین پۆستاڵی چه‌په‌ڵی بخاته سه‌ر خاکه‌که‌مانه‌وه . ده‌بێت پلاتفۆرمێکی ناونه‌ته‌وه‌یی دامه‌زرێنین . ئێمه دایده‌مه‌زرێنین و فه‌رمانی ( 73) له‌به‌رامبه‌ر گه‌لی کوردی ئێزیدی پێکنایه‌ت . ده‌بێت YPG ، گه‌ریلا و پێشمه‌رگه ببنه یه‌ک ، ئه‌مه داخوازی ئێمه‌یه ."
ستایشی YPG ی کرد
موراد کارایلان ئه‌ندامی کۆمیته‌ی به‌رێوه‌به‌ری PKK ستایشی هێزه‌کانی YPG ی کرد که له ره‌بیعه هه‌تا شه‌نگال به‌رخۆدانێکی بێ وێنه له‌دژی داعش تۆمار ده‌که‌ن و وتی " ئه‌مه هه‌ڵوێستێکی زۆر پیرۆزه و ستایشی ده‌که‌م . ئه‌مه په‌یامێکی گرنگ بوو بۆ هه‌موو که‌سێک . ئه‌و هه‌ڵوێسته‌ی YPG له بنه‌مادا بانگه‌وازی یه‌کێتی نه‌ته‌وه‌ییه . ره‌نگه YPG هێزێکی نوێ بێت ، به‌ڵام له‌ناو شه‌ڕدا دروست بوو و به‌و شێوه‌یه ئه‌زموونی هه‌یه و به‌ره‌و پێشه‌وه‌چوو . گه‌یشته فلاتفۆرمێکی سه‌ربازی . له‌ئه‌نجامی به‌رخۆدانی دوورۆژ (8)شه‌رڤانی YPG شه‌هیدبوون . لێره‌وه به‌بیریان دێنینه‌وه . ئه‌وانه بۆ ئه‌وه‌ی رێگاله‌به‌رده‌م کۆمه‌ڵکوژی بگرن گیانی خۆیان فیداکرد".