پێش جەژن مووچەی مامۆستایانی وانەبێژ خەرج دەکرێت

بڕیارە پێش جەژنی قوربان پارەی مامۆستایانی وانەبێژ بۆ مانگی پێنج خەرج بكرێت.

کارۆخ عەبدوڵا، نوێنەری گشتی مامۆستایانی وانەبێژ لە لێدوانێکدا بە میدیای پارتی راگەیاند" وەزارەتی دارایی بڕیاری داوە  شایستەی مانگی (پێنج)ی مامۆستایانی وانەبێژی ئەو پەروەردانە پێش جەژن دابەش بكات، كە رێكارەكانیان تەواوكردووە و كراوەتە چەك".
ئاماژەی بەوەشکرد، لەو چەند رۆژەی ماوە بۆ پێش جەژن پارەی هەموو ئەو وانەبێژانە دەدرێت، كە پەروەردەكان رێكارەكانیان بۆ تەواو كردوون. 

وتیشی" لەگەڵ گەنجینەكان قسەمان كرد، ئەوانیش دووپاتیان كردەوە فەرمانیان پێكراوە كە شایستەی دارایی مانگی (پێج)ی وانەبێژان خەرج بكەن و فەرمانەكەش چووەتە بواری جێبەجێكردنەوە". 



PM:12:05:04/07/2022