" ڕەشەبا بەهێزەکەی سلێمانی بەردەوام دەبێت"

شارەزایەکی بواری کەشناسی دەڵێت "سبەینێ سێشەممە پلەکانی گەرما بە جێگیری دەمێننەوە و ڕەشەبای بەهێزیش بەردەوام دەبێت".  

ئەمرۆ ٥ی تەمووز، لە بڵاوکراوەیەکدا ئاراس جەبار، شارەزای کەشناسی باسیلەوەکرد، ئاسمانی ھەرێم ساماڵ و ڕوون دەبێت، لە ئەنجامی کاریگەری بەردەوامی بارستە ھەوا سارد و وشک لەسەر ناوچەکانی وڵاتی ئێران خێرایی ئاراستە بای باکوری رۆژھەڵات لە ناوچەکانی رۆژھەڵاتی ھەرێم بە چالاکی دەمێنێتەوە لەنێوان ٢٥ بۆ ٤٠کم/س بەتایبەت لەکاتەکانی بەرەبەیان و شەودا.  

باسیلەوەشکرد،  پلەکانی گەرما زیاتر بەجێگیری دەمێنێتەوە و بەم شێوەیە دەبێت، لە سلێمانی ٣٦ بە ٢٤ پلە، ھەولێر ٤١ بە ٢٧ پلە، دھۆک ٤٠ بە ٢٦ پلە، ھەڵەبجە ٤١ بە ٢٤ پلە، کەرکوک ٤٢ بە ٣٠ پلە، لەناوچەکانی گەرمیان ٤٥ بە ٣٠ پلە، لە سنوری ئیدارەی راپەرین ٣٧ بە ٢٤ پلە و لە سنوری ئیدارەی سۆران ٣٦ بە ٢٢ پلە دەبێت. 

 

 




PM:04:17:04/07/2022