لە سلێمانی دابەشکردنی مووچە کێشەی تێکەوت

هەرچەندە بڕیار بوو ئەمڕۆ سێشەممە ٥ی تەموزی ٢٠٢٢ مووچەی وەزارەتی ڕۆشنبیری و کارەبا دابەش بکرێت، بەڵام بەهۆی نەمانی پارە لە بەشێک لە بانکەکانی شاری سلێمانی مووچە دابەش نەکرا. 

پەیامنێرمان لە شاری سلێمانی پێی ڕاگەیاندین" به‌پێى ئه‌و خشته‌یه‌ى وه‌زاره‌تى دارایی و ئابوری حکومەتی هەرێمی کوردستان بڵاویكردوەته‌وه‌، بڕیار بوو ئەمڕۆ مووچەی وەزارەتی رۆشنبیری و لاوان و کارەبا بۆ مانگی حوزەیران دابەش بکرێت، بەڵام لە بەشێک لە بانکەکانی شاری سلێمانی جارێکی دیکە کێشەی دابەشکردنی مووچە دروست بوو، وتویانە پارە لە بانکدا نییە و سبەینێ وەرنەوە". 

ماڵپەڕی (سپی) لە تێلیگرام جۆین بکە

بەپێی خشتەی دابەشکردنی مووچە بڕیار بوو، ئەمڕۆ مووچەی هەریەک وەزارەتەكانی (ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن و ڕۆشنبیری و لاوان و کارەبا و خانەنشینانی شارستانی) خەرج بکرێت. 



AM:11:38:05/07/2022