بەڕێوەبەری بانکی حەمرین لە هەولێر لەبارەی دابەشکردنی مووچە ڕوونکردنەوە دەدات

بەڕێوەبەری بانکی حەمرین لە هەولێر ڕایدەگەیەنێت" دەواممان درێژ کردووەتەوە تا مووچەی سەرجەم مووچەخۆران دابەش بکەین". 

محەمەد مەلا، بەڕێوەبەری بانکی حەمرین لە هەولێر لە لێدوانێکدا بە میدیای فەرمی پارتی ڕاگەیاند" تەنها ئەمڕۆ زیاتر لە شەش هەزار مووچەخۆری خانەنشینی سەربازی و پێشمەرگەی دێرین لای ئێمە مووچەیان وەرگرتووە، بۆیە قەڵەباڵغیەکی زۆر هەبوو، چونکە پێش جەژنە، سەرجەم مووچەخۆران ئەمڕۆ هاتبوون بۆ مووچە".  
ئەوەشی خستەڕوو، ئەوەی ئەمڕۆ ڕوویدا لە بانکەکە لە دەرەوەی دەسەڵاتی ئێمە بوو، دەوامیشمان درێژ کردووەتەوە تا هەموو لایەک مووچەی خۆیان وەربگرن، لە بانک پارە هەبووە و کێشەی پارەمان نەبووە. 



PM:07:40:07/07/2022