ئەمڕۆ هەینی بۆری سەرەكی ئاوی ئیفراز سێ لە شاری هەولێر شکا، کە بەهۆیەوە (٤٠%) ی هاوڵاتیانی سنورەکە بێ ئاو دەبن.
پڕۆژهى ئاوى ئیفرازى سێى ههولێر لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە" بۆرى ئاوى ئیفرازى سێ له ههولێر شكاوه، داوا له هاووڵاتیان دهكهین تا چاككردنهوهى دهست به ئاوهوه بگرن".
ئەوەشی خستەڕوو، كۆى پرۆژهى ئیفرازى سێ بهشێوهیهكى كاتى ڕاگیراوه.
بۆری ئاوی ئیفراز سێ كەوتۆتە باكوری شاری هەولێر و نزیكەی (٤٠%) ی ئاوی سنورەکە دابین دەكات، كە بریتین لە گەڕەكەكانی باكوور و رۆژئاوای هەولێر.